عێراقکوردستان

گەڕمە و یاریزانە کوردەکانی لە بەردەم رۆژێکی مێژووییدان

Yariga App

یاریگا-

لە خولی نایابی عێراق گەڕمە رووبەرووی رومادی دەبێتەوە و لە ئەگەری بردنەوەی لەم یارییە راستەوخۆ دەگاتە خولی ئەستێرەکانی عێراق.

هەینی ( 5ـی تەمووز/ یۆلیۆی 2024 ) گەڕی پێش کۆتایی قۆناخی کۆتایی خولی نایابی عێراق بەڕێوە دەچێت، پێشمەرگەی سلێمانی کاتژمێر 5ـی ئێوارە لە یاریگای خۆی میوانداری مەسافی دەکات، پێشمەرگە لە خانەی دووەمە بە شەش خاڵ و مەسافیش لە خانەی سێیەمە بە ئێنج خاڵ، پێشمەرگە پێویستە سەرکەوتن تۆمار بکات و بە یەکسان بوون یاخود شکستی دیالە جارێکی تر خانەی یەکەمی خولەکە وەردەگرنەوە و نزیک دەبنەوە لە گەیشتن بە خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ وەرزی داهاتوو.

لە کۆمەڵەی یەکەمیشدا لە یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆ گەڕمە و رومادی لە یاری لووتکە بەرامبەر یەکتر یاریی دەکەن، گەڕمە بە هاوکاری یاریزانە کوردەکان لە سەرووی ریزبەندیە بە 9 خاڵ و رومادیش بە 8 خاڵ لە خانەی دووەم دێت، سەرکەوتنی گەڕمە لەم یارییەدا بە فەرمی دەیگەیەنێتە ریزی خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ وەرزی داهاتوو، چاوەڕوان دەکرێت بۆ ئەم یارییە هاندەری هەر دوو یانە بەڕێژەیەکی زۆر بچنە زاخۆ و هانی تیپەکەیان بدە.

مەحمود مەجید ئەو راهێنەرەی وەرزی 2020 / 2021 خولی نایابی کوردستانی بۆ برایەتی بە دەستهێنا ئێستا راهێنەرایەتی رومادی دەکات و تا ئێستاش لە کێبڕکێی سەرکەوتنە بۆ ریزی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە وەرزی داهاتوو.

خشتەی یارییەکانی هەر دوو کۆمەڵە 

 

ریزبەندی یانەکانی هەر دوو کۆمەڵە 

بابەتی زیاتر

Back to top button