دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

سعودیەکان ئۆفەرەکەیان بۆ لووکمان زیاترکرد

Yariga App

یاریگا –

سعودیەکان نایانەوێ بە ئاسانی ئادێمۆلا لووکمانیان لەدەست دەرچێ و هەموو هەوڵێکیان خستووەتەگەڕ تا بە ئامانجەکەیان بگەن.

لووکمانی نەیجیری لەگەڵ ئاتاڵانتا لە لە 31 یارییدا لە سێریائەی توانی 11 گۆڵ تۆمار بکات لەگەڵ 7 ئەسیست. لە یۆرۆپالیگیش کە نازناوەکەیان بردەوە، رۆڵێکی باڵای هەبوو کە توانی لەو 11 یارییەی تێیدا بەشداربوو، 5 گۆڵ و ئەسیستێک بکات.

لە چەند رۆژی رابردوودا روودی گالێتی رۆژنامەنووسی سکای سپۆرتس بڵاویکردەوە کە یانەی ئیتیحادی سعودی بە فەرمی گرێبەستیان پێشکەشی یاریزانە نەیجیرییەکە کردووە، بریکارەکەیشی زانیارییەکانی پشتڕاستکردەوە.

ئیتیحادی سعودی جەنگەکەی لە ئینگلیزەکان بردەوە و ئارسەری گواستەوە

پێشتر و بەگوێرەی ئەو هەواڵەی چەند رۆژێ لەمەوبەر، ئیتیحاد بڕی 10.5 ملیۆن دۆلاری وەک مووچەی ساڵانە بۆ یاریزانەکە دیاریکردووە و 30 ملیۆنیش بۆ یانەکەی.

هەر ئەمڕۆ گالێتی ئەوەی ئاشکراکردووە کە یانە سعودیەکە بڕەکەی زیاترکردووە بۆ 15 ملیۆن مووچەی ساڵانە. ئەوەیش بە شێوەیەکی نافەرمی یاریزانەکەی قایل کردووە.

ئێستا هەموو شت لەسەر یانە ئیتاڵیەکە ماوە و، داوای زیاتر لە 35 ملیۆن دۆلار دەکات بۆ ئەوەی بچێتە گفتوگۆوە بۆ مامەڵەکە.

دوێنێ شەو بوو یانە سعودیەکە توانی ئارسەر تایتی بەرگریکار بگوازێتەوە وەک یەکەمین گرێبەستی گەورەی ستیفانۆ پیۆلی را‌هێنەری نوێیان.

ئیتیحادی سعودی جەنگەکەی لە ئینگلیزەکان بردەوە و ئارسەری گواستەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button