دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

برونۆ پەیامی خۆی بە سعودیەکان داوە

Yariga App

یاریگا –

سعودیەکان بە ئۆفەرە ناوازەکانیانەوە بەردەوامن لە راوکردنی یاریزانە بە ئەزموون و ناودارەکانی ئەوروپا بۆ بردەودان بە خولەکەیان، خولی سعودی کە چەند هاوینێکە بازاڕەکەیان شڵەقاندووە بە گواستنەوە زەبەلاحەکانیان و وا ئێستایش برونۆ فێرناندێش لەنێو دیاترین ئامانجەکانیانە بۆ ئەم هاوینە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رودی گالێتی رۆژنامەنووس لە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس، یاریسازە پۆرتوگالیەکە گڵۆپی سەوزی هەڵکردووە بۆ لایەنی سعودی و دەیەوێ باشتر تێبگات لەو ئۆفەرەی پێشکەشی دەکات.

مان یو بە هێشتنەوەی ئێریک تێن هاخ کە ئەمڕۆ بە فەرمی مانەوەی راگەیەندرا، ستراتیژی نوێیان دەبێت بۆ وەرزی نوێ و رەنگە لەمەودوا یاریزانی لاو بەهرەدارەکان زیاتر ببینرێن لە پێکهاتەی راهێنەرە هۆڵەندیەکەدا. پێشتریش بە فەرمی هەریەکە لە رافایل ڤاران و ئانتۆنی مارسیاڵ بەڕێکران.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی TEAMtalk، فێرناندێش بە یانەکەی گفتوگۆکارە سعودیەکەی رایگەیاندووە دوای تەواوبوونی یۆرۆی 2024 گوێ لە ئۆفەرەکانیان دەگرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر و دوای جامی یەکێتی ئینگلتەرا جەختی کردەوە کە رێز لە گرێبەستەکەی دەگرێت و تاو هاوینی 2026 پابەندە پێوەی، بەڵام لە ئێستادا بڕیارەکان بۆ پێکهاتەی سەرەکی لای تێن هاخە و رەنگە برونۆیش خولی سعودی پێباشتر بێت لە مانەوەی لە کورسی یەدەک لەگەڵ مانچێستەر.

برونۆ پێشتریش لە ئەوروپا بەتایبەت لەلایەن بارسێلۆناوە گرنگی پێدەدرا، بەڵام دۆخە سەختە داراییەکەی بلاوگرانا لەمپەر بوو لە گواستنەوەی بۆ کامپ نو.

سەرباری ئەوەی مان یونایتد لە خراپترین وەرزەکانی خۆیان بەڕێکرد، هێشتا ناوەڕاستکارە 29 ساڵانەکە توانی 15 گۆڵ بکات لەگەڵ 13 ئەسیست لە 48 یاریی پاڵەوانێتیە جیاوازەکاندا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button