ئینگلتەرایۆرۆی 2024

بیڵد: ئەمە سزای بێڵینگهام دەبێت

Yariga App

یاریگا-رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی لەلای خۆیەوە رایدەگەیەنێت جود بێڵینگهام سڕناکرێت و بەڵکو تەنها سزای دارایی دەدرێت.

ئەستێرە لاوەکە پاش بردنەوەکەی بەرامبەر سلۆڤاکیا، بە دەستی توانجێکی ناشرینی بەرامبەر سلۆڤاکیا ئەنجام دا. هەرچەندە    هەرزوو خۆی رایگەیاند ئەوە تەنها گاڵتەیەک بووە لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێی بەڵام ئەمە بەس نەبوو بۆ ئەوەی سزا نەدرێت.

بەگوێرەی رۆژنامەی بیڵد، بێڵینگهام بە بڕە پارەیەکی زۆر سزا دەدرێت بەڵام راناگیرێت بۆ هیچ یارییەک چونکە رون نیە ئەو رەفتارەی بەرامبەر کام یاریزان ئەنجام داوە و هیچ کەسێکیش لە سلۆڤاکیا سکاڵای تۆمارنەکردووە.

بەمەش بێڵینگهام چاوەڕواندەکرێت ئامادەبێت بۆ یارییەکەی شەممە بەرامبەر سویسرا لە قۆناغی چارەگی کۆتایی یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button