دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ بارسێلۆنا و ریال مەدرید جارێکی دیکە شۆڕشی گواستنەوە دەستپێدەکەن

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ سوورە لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ئیتاڵی، مانچێستەر یونایتد بڕیاری کۆتایی لەسەر بڕونۆ فێرناندێز دەدات و ریال مەدرید ئەستێرەیەکی دیکەی فەڕەنسی دەوێت…

بۆڵۆنیا ئۆفەرێکی 40 ملیۆن یۆرۆیی ریال مەدریدی بۆ ریکاردۆ کالافیۆری رەتکردەوە، یانە ئیتاڵییەکە داوای 50 ملیۆن یۆرۆ دەکات – کۆرێرێ دێلۆ سپۆرت

مانچێستەر یونایتد ئامادەیە گوێ لە ئۆفەرە پێشکەشکراوەکان بە بڕونۆ فێرناندێز بگرێت، سەرباری ئەمەش پێشبینی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەکرێت – میرەر

رەنگە ویلیام سالیبا لە دوای یۆرۆی 2024 ئارسیناڵ جێبهێڵێت، ریال مەدرید چاودێری دۆخەکەی دەکات – میرەر

بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ دانی ئۆلمۆ، هێرشبەری ئیسپانیا و لایپزیگ واژۆ بکات. مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بریتییە لە 60 ملیۆن یۆرۆ – 90min

بارسێلۆنا ئامادەیە دەستبەرداری رۆناڵد ئاراوخۆ و رافینیا ببێت، تاوەکو گرێبەست لەگەڵ نیکۆ ویڵیامس، یاریزانی ئاتلێتیک بیلباو واکۆ بکات – سپۆڕت مۆڵ

چێڵسی سوورە لەسەر گواستنەوەی مورییۆ، یاریزانی نۆتینگهام فۆڕێست، بەڵام بەرزی نرخەکەی کە دەگاتە 60 ملیۆن پاوەند رێگرە – فووتبۆڵ لەندەن

تیۆ هێرناندێز، بەرگریکاری ئەیسی میلان نزیکە بەبڕی 51 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە مانچێستەر سیتییەوە بکات – مانچێستەر ئیڤینینگ نیوز

کۆنۆر گالاگێر، یاریزانی چێڵسی دەیەوێت پەیوەندی بە ئاستۆن ڤیلا بکات – تێلێگراف

ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری نایجێری بەشداری لە ئامادەکارییەکانی وەرزی داهاتووی ناپۆلی دەکات، سەرەڕای گرنگیپێدانی لەلایەن مانچێستەر یونایتد، چێڵسی و ئارسیناڵ – فووتبۆڵ ئیتاڵیا

نیس ئۆفەرێکی 25 ملیۆن پاوەندی وێستهامی بۆ ژان کلەیر تۆدیبۆ رەتکردەوە، یانە لەندەنییەکە دەیەوێت ئۆفەرێکی دیکەی پێشکەش بکات – دەیلی مەیڵ

ویلیان رەتیکردەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ فولهام نوێ بکاتەوە، یانەکانی سعوودیە و تورکیا گرنگییان بە یاریزانە 35 ساڵییەکە داوە – دەیلی مەیڵ

ئیتان ئێمباپێ، برای کیلیان و یاریزانی پاریس سانجێرمان، گرێبەستێکی درێژخایەن لەگەڵ لیل واژۆ دەکات – فابریزیۆ رۆمانۆ

مانچێستەر یونایتد سوورە لەسەر گواستنەوەی سێرجیۆ رەگولیۆن، بەرگریکاری تۆتنهام، دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لە وەرزێکی خواستندا – ئاس

ئێڤەرتن گرنگی بە جاکسن چاچۆوا، بەرگریکاری کامێرون و هێلاس ڤێرۆنا داوە، نرخەکەی دەگاتە 8 ملیۆن یۆرۆ – توتو مێرکاتۆ وێب

ئاتاڵانتا نزیکە لە گواستنەوەی نیکۆلۆ زانیۆلۆ، یاریزانی گاڵاتەسەڕای – گازێتا دێلۆ سپۆرت

بابەتی زیاتر

Back to top button