لێدوانەكانی لیۆنێل سكالۆنی پێش رووبەرووبوونەوەی ئێكوادۆر
یاریگا –
لیۆنێل سكالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین باسی رووبەڕووبوونەوەكەیان بەرامبەر ئیكوادۆر دەكات.
وا بڕیارە بەرەبەیانی سبەی كاتژمێر 4:00 ئەرجەنتین رووبەڕووی ئیكوادۆر ببێتەوە، لە میانی یارییەكانی قۆناخی چارەكی كۆتایی كۆپا ئەمریكای 2024.
تانگۆ بە یەكەمی كۆمەڵەی یەكەم و ئیكوادۆریش بە دووەمی كۆمەڵەی دووەم خۆیان گەیاندە ئەم قۆناخە.
لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەكەیان بەرامبەر ئیكوادۆر سكالۆنی گوتی:
من باوەڕم بە ئامارەكان نییە، ئیكوادۆر تیمێكە كە ئاستێكی زۆر باشی هەیە، یاریزانی زۆر باشیان هەیە و هەروەها راهێنەرێكی نایابیان هەیە.
ئێمە بەدوای رێگایەكدا دەگەڕێین بۆ ئەوەی ئازاری بەرامبەر بدەین، ئەمە هەمیشە رێگای ئێمەیە.
راهێنانێكی ترمان ماوە ئەنجامی بدەین، دوینێ هەستێكی باشمان هەبوو لەسەر لەسەر دۆخی مێسی بەڵام هێشتا بڕیاری كۆتاییمان لەسەر پێكهاتەی سەرەكی نەداوە، هەوڵ دەدەین لیۆ ئامادە بێت، قسەی لەگەڵ دەكەم و ئەگەر نەیتوانی بژاردەیەكی گونجاو هەڵدەبژێرین.