ئه‌ڵمانیائیسپانیایۆرۆی 2024

ئەڵمانیا دەتوانێت گرێ کوێرەی 36 ساڵەی ئیسپانیا بکاتەوە؟

Yariga App

یاریگا –

مێژووی دوایین بردنەوەی ئەڵمانییەکان لە یارییەکی فەرمی بەرامبەر ئیسپانیا بۆ 36 ساڵ پێش دەگەڕێتەوە. مانشافت هیوادارە بتوانێت هەینی ئەم گرێ کوێرەیە بکاتەوە.

هاندەرانی ئەڵمانیا چێژ لە تایبەتتیرن پاڵەوانیەتی لەماوەی هەشت ساڵی رابردوودا وەردەگرن و هیوادارن لەدوای 10 ساڵی رابردووەوە بۆیەکەمینجار تامی پاڵەوانی بچێژنەوە. یارییەکەی هەینیش بەرامبەر ئیسپانیا وەکوو یارییەکی کۆتایی سەیر دەکرێت و بە یەکێک لە هەستیارترین یارییەکان دادەنرێت.

ئەڵمانیا کە سیجار پاڵەوانەتییەکەی بردووەتەوە بەرامبەر ئیسپانیا بۆ ماوەی 36 ساڵ بەبێ بردنەوە یاری دەکەن و دوایین سەرکەوتنیان دەگەڕێتەوە بۆ یۆرۆی 1988.

لە یاریی کۆتایی یۆرۆی 2008 بە ئەنجامی 6-0 تووشی شکست بوون هەورها لە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی 2010دا لە لایان لارۆخاوە لە پاڵەوانەتییەکە دەرکران.

لۆتەر ماتیۆس، ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا

ماتیۆس کە ئەفسانەی تۆپی پێی ئەڵمانیایە، سەبارەت بە یارییەکەی نێوان ئەڵمانیا و ئیسپانیا لە قۆناغی چارەکی کۆتایی یۆرۆ گووتی:

رەنگە بڕوا نەکەن، بەڵام لە دوایین بردنەوەمان بەرامبەر ئیسپانیا لە یارییەکی فەرمیدا، من وەک یاریزانێک لە یاریگا بووم. لە قۆناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆی 1988 بە ئەنجامی 2-0 سەرکەوتنمان بەدەستهێنا و رودی فۆلەر هەردوو گۆڵەکەی تۆمارکرد. “دوای 36 ساڵ، کاتی ئەوە هاتووە جارێکی دیکە لە پاڵەوانێتییەکدا لە ئیسپانیا ببەینەوە”.

ئیسپانیا و ئەڵمانیا لە قۆناغی چارەکی پێش کۆتایی یۆرۆ کاتژمێر 19:00 رووبەڕووی یەک دەبنەوە و هەستیاری یارییەکە زۆرە و پێدەچێت براوەی ئەو یارییە بەربژێری بردنەوەی ناسناوەکە بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button