ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید بەرگریکارێکی ئینگلتەرا دەکاتە شوێنگرەوەی ناچۆ

رۆژنامەی سەن وردەکارییەکان بڵاودەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

مارک گێی دوا یاریزانە ناوی بە پەیوەندیکردن بە ریال مەدرید ببەسترێتەوە.

گێی، بەرگریکاری ئینگلتەرا و کریستال پاڵاس، یەکێکە لە بەرگریکارە سەرەکییەکانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یۆرۆی 2024.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی ئاست بەرزی لە یۆرۆدا، ریال مەدرید دەیەوێت ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بکات و کێشە سەرەکییەکانی هێڵی بەرگری چارەسەر بکات.

لەدوای چوونە دەرەوەی ناچۆ فێرناندێز و پەیوەندیکردنی بە قادسیە، ریال مەدرید سوورە لەسەر گواستنەوەی بەرگریکارێک، مارک گێی یەکێکە لە دیارترین داواکراوان لە مەدرید.

گێی بەرهەمی ئەکادیمیای چێڵسییە و لەڕووی جەستەییەوە خۆی وەک بەرگریکارێکی تۆکمە سەلماندووە، رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، جود بێڵینگهام دەتوانێت رۆڵ لە رازیکردنی گێی بگێڕێت.

بەگوێرەی رۆژنامەکە بێت، پاڵاس داوای بڕی 50 ملیۆن پاوەند بۆ دەستبەرداربوون لە مارک گێی دەکات. گرێبەستی ئێستای یاریزانە ئینگلیزییەکە لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت و رەنگە یانەکەی باشووری لەندەن بە گەیشتنی پارەی گونجاو، رێگە بە چوونە دەرەوەی بدات.

گێی بەهۆی کۆبوونەوەی کارتەکانی زەرد، بەشداری لە یاری قۆناخی هەشت لە بەرامبەر سویسرا ناکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button