دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ چێڵسی ئەستێرەیەکی لاوی ئیسپانی دەوێت و کالافیۆری داواکراوترینە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ ئەستێرەیەکی ئیتاڵی دەوێت و مانچێستەر یونایتد نزیکە لە گواستنەوەی بەرگرکارێکی کوالێتی جیهانی….

چێڵسی سوورە لەسەر گواستنەوەی نیکۆ ویڵیامس، یاریزانی ئاتلێتیک بیلباو و ئامادەیە بڕی 58 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکات – ئاس

نیوکاسڵ یونایتد گرنگی بە ئانتۆنی ئیلانگا، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی سوید و نۆتینگهام فۆڕێست داوە – تیم تۆک

ئارسیناڵ رکابەرییەکی توندی یوڤێنتوس لەسەر گواستنەوەی ریکاردۆ کالافیۆری، بەرگریکاری بۆڵۆنیا دەکات – تێلێگراف

ماتیاس دی لیخت دەیەوێت پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد بکات و بایرن میونشن داوای 42 ملیۆن پاوەند دەکات – سکای سپۆرتس

پاریس سانجێرمان پرسیاری دۆخی کریسێنسیۆ سەمەرڤیڵ، لە لیدز یونایتد دەکات – دێ تێلێگراف

برایتن گرنگی بە ماتس ڤیفەر، یاریزانی فاینۆرد و ئاندرێی راتیو، بەرگریکاری رایۆ ڤاییکانۆ داوە – ئاتلێتیک

مانچێستەر یونایتد ئۆفەرێکی فەرمی بۆ گواستنەوەی جۆشوا زیرزکێ پێشکەشی بۆڵۆنیا کردووە، هەرچەندە ئەیسی میلان و یاریزانە هۆڵەندییەکە لەسەر مەرجەکانی کەسی رێککەوتوون – کالچیۆ مێرکاتۆ

مانچێستەر سیتی دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ ساڤیۆ، یاریزانی تروای فەڕەنسی واژۆ بکات – ئاتلێتیک

چێڵسی و بۆکا جونیۆرز لەسەر گواستنەوەی ئارۆن ئانسێلمینۆ، 19 ساڵان بەبڕی 14 ملیۆن پاوەند رێککەوتن – فووتبۆڵ لەندەن

وێستهام یونایتد بڕی 35 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی ژان کلەیر تۆدیبۆ، بەرگریکاری نیس کرد و رەتکرایەوە – لیکیپ

بۆڕووسیا دۆرتموند هەوڵێکی دیکە لەگەڵ تۆتنهام بۆ گواستنەوەی پیێر ئێمیل هۆبێرگ دەدات – سکای سپۆرتس

مانچێستەر یونایتد ئامادەیە گوێ لە ئۆفەرە پێشکەشکراوەکان بە هاری ماگوایەر بگرێت – تۆک سپۆرت

ناتان وود، بەرگریکاری سوانزی سیتی پشکنینی پزیشکی لە ساوسامتن کردووە و بەرگریکارەکە بەبڕی 5 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە سوانزی دەکات – فووتبۆڵ ئینسایدەر

فیلیپێ کۆوتینیۆ، یاریزانی ئاستۆن ڤیلا نزیکە لە گەڕانەوە بۆ ڤاسکۆ دا گامای بەڕازیلی – بیرمینگهام ڵایڤ

مانچێستەر یونایتد بەدووری نازانێت رێگە بە چوونە دەرەوەی مارکوس راشفۆرد لە بازاڕی گواستنەوەی ئەم هاوینە بدات – مانچێستەر ئیڤینینگ نیوز

بێرنلی نزیکە لە دەستنیشانکردنی سکۆت پارکەر وەک راهێەر – فووتبۆڵ ئینسایدەر

وۆلڤز لە نزیکەوە چاودێری ئارسەر مێلۆ، ناوەڕاستکاری یوڤێنتوس دەکات – بیرمینگهام ڵایڤ

بابەتی زیاتر

Back to top button