گرنگترینیۆرۆی 2024

بۆچی رۆناڵدۆ گریا؟ خۆی وەڵامدەداتەوە و کۆمەڵێک نهێنی ئاشکرا دەکات

کریس تەواوی وردەکارییەکان دەدرکێنێت

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پۆرتوگالی باسی هۆکاری گریانی دوای یارییەکەی شەوی رابردووی بەرامبەر سلۆڤینیا ئاشکرا دەکات.

رۆناڵدۆ تاوەکو ئێستا هیچ گۆڵێکی لە یۆرۆی 2024 نەکردووە. یاریزانی خاوەن پێنج خەڵاتی باڵۆن دۆر سووربوو لەسەر تۆمارکردنی گۆڵێک بەرامبەر سلۆڤینیا لە قۆناخی 16، دوای ئاڕاستەکردنی چەندین شووت و لێدانی راستەوخۆ بۆ گۆڵی یان ئۆبڵاک، نەیتوانی هیچ گۆڵێک بکات. لە گێمی زیادکراودا، لێدانێکی سزا بۆ پۆرتوگال هەژمارکرا و رۆناڵدۆ نەیتوانی بیکاتە گۆڵ.

پۆرتوگال بە لێدانی یەکلاکەرەوە یارییەکەی بردەوە و لە قۆناخی داهاتوو رووبەڕووی فەرەنسا دەبێتەوە، رۆناڵدۆ لە دوای یارییەکە بەمشێوەیە قسەی بۆ TeleDeporte کرد

دڵتەنگی لە سەرەتا و دڵخۆشی لە کۆتاییدا، تۆپی پێ ئەمەت پێدەبەخشێت. ئەم ساتانە هەرگیز شیناکرێنەوە، دەرفەتێکم بۆ پێشخستنی نیشتمانەکەم بۆ رەخسا، بەڵام نەمتوانی. ئۆبلاک زۆر بە باشی تۆپەکەی گەڕاندەوە، بۆیە ناچارم پێداچوونەوە بۆ لێدانە سزاکە بکەم. نازانم بە خراپی یان بەباشی لێدانەکەم جێبەجێ کرد. بەدرێژایی ئەمساڵ هیچ دەرفەتێکی لەمشێوەیەم لەدەست نەداوە و کاتێک زۆر پێویستیم پێی بوو، ئۆبلاک تۆپەکەی گەڕاندەوە. ئەوەی ئێستا لە هەموو شتێک گرنگترە، چێژ وەرگرتنە لە سەرکەوتنەکە. تەواوی تیمەکە کارێکی نائاسایی کرد. تاوەکو کۆتایی جەنگاین و ئەگەر بە تەواوی یارییەکە هەڵبسەنگێنین، بۆمان دەردەکەوێت، پۆرتوگال شایەنی بردنەوە بوو.

رۆناڵدۆ بەشداری لە 11مین پاڵەوانیەتی گەورەی نێودەوڵەتیدا کردووە، کریس دەڵێت، ئەمە دوا بەشدارییەتی لە پاڵەوانیەتییەکانی یۆرۆدا

بەدڵنیاییەوە ئەمە دوا یۆرۆیە بۆ من، بەڵام کاریگەری لێنەکردووم، بەڵام لێکەوتەکانی تۆپی پێ کاریگەریم لەسەر دروست دەکەن. جۆش و خرۆشی من بۆ یارییەکە، دڵخۆشی من بە بینینی هاندەران و خێزانەکەم، خۆشەویستی خەڵک بۆ من. دڵخۆشکردنی خەڵک پاڵنەری سەرەکی منە لە تۆپی پێدا.

رۆناڵدۆ لە وەرزی رابردوودا 50 گۆڵی لەگەڵ نەسڕ کرد و لە قۆناخی داهاتووی یۆرۆ، بەرامبەر هەڵبژاردەی فەرەنسا یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button