گرنگترینیۆرۆی 2024

لێدوانەكانی دیدیێ دیشام دوای بردنەوەیان لە بەلجیكا

Yariga App

یاریگا –

لێدوانەكانی دیدیێ دیشام راهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر بەلجیكا.

دوینێ هەردوو هەڵبژاردەی فەڕەنسا و بەلجیكا لە قۆناخی شازدەی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا رووبەڕووی یەك بوونەوە، یارییەكەش بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی كەڵەشێرەكان كۆتایی هات.

بەو ئەنجامەش فەڕەنسا گەیشتە قۆناخی چارەكی كۆتایی و بەلجیكا ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتیەكە كرد.


لە دوای یارییەكە دیشام گوتی:

شانازییەكی گەورەیە كە جارێكی دیكە گەیشتینە قۆناخی چارەكی كۆتایی، تەنانەت ئەگەر چاوەڕێ كراو بووایە كەلەو قۆناخە بین، نابێت ئەوە بە كەم سەیر بكەین.

ئەوەی لە توانامان بوو كردمان بۆ ئەوەی گۆڵ تۆمار بكەین و هەلی گۆڵكردن درووست بكەین، هەروەها زیرەكیش بووین بەوەی بۆشاییمان بۆ نەكردنەوە، توانای ئەوەمان هەیە بڕیار لەسەر یارییەكان بدەین.

 


چاوەڕوان دەكرێت پێنجی مانگ لە قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا فەڕەنسا رووبەڕووی پۆرتوگال ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button