گرنگترینیۆرۆی 2024

دی بڕۆین وادەی بڕیارە چارەنوسسازەکەی ئاشکراکرد

Yariga App

یاریگا –

کیڤن دی بروین ئەستێرە و کاپتنی هەڵبژاردەی بەلجیکا لە دوای دۆڕاندنەکەیان بەرانبەر فەڕەنسا لە لێدوانێکیدا بۆ میدیا، وادەی وازهێنانی لە یاریی نێودەوڵەتی ئاشکرا کرد.

دی بروین و هاوتیمەکانی بەرانبەر کەڵەشێرەکانی فەڕەنسا بە گۆڵێکی هەڵە لە ڕێگەی یان ڤیرتۆنخنەوە، ماڵئاواییان لە یۆرۆی 2024 کرد و خەونی ئەو یاریسازە ناوازە بۆ گەیشتن بە نازناوێک لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی نزیک دەبێتەوە لە بەباداچوون.

دوای یارییەکە لە پرسیاری تایبەت سەبارەت بە داهاتووی لەگەڵ بەلجیکا، کیڤن وتی

جارێ زۆر زوو بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە. با جارێ چارەسەرێکی ئەم دۆڕاندنە بکەین. وەرزێکی زۆر درێژ بوو بۆ من، پێویستمە پشوو بە جەستەم بدەم. دوای هاوین بڕیاری خۆم دەدەم.

دی بروین کە ئێستا تەمەنی گەشتووەتە 33 ساڵ، بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2010 یەکەمین یاری خۆی بە درێسی هەڵبژاردەکەیەوە ئەنجام دا و ئێستا کاپتنی یەکەمە.

بەو لێدوانە، ناوەڕاستکارە بە ئەزموونەکە بەشداریکردنی لە  وەشانی داهاتووی نەیشنز لیگ بە نادیاریی هێشتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button