عێراقکوردستان

ئەمجەد عەتوان: نەفتی وەسەت ناچاری کردین بگەڕێینەوە بەرگری بکەین

Yariga App

یاریگا-

دوای سەرکەوتنیان بەرامبەر نەفتی وەسەت ئەمجەد عەتوان دەڵێت تیپی بەرامبەرمان باش یارییان کرد بۆیە ناچاربووین بگەڕێینەوە دواوە.

لە گەڕی 36ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق زاخۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی ریمۆنتادای بە سەر نەفتی وەسەت کرد و لە پێنج خولەکی کۆتایی توانیان دوو گۆڵ تۆمار بکەن کاتێک بە گۆڵێک لە دواوە بوون، گۆڵەکانی زاخۆ یاریزان داروین لۆپێز لە خولەکی 89 و ئەحمەد نازم لە خولەکی 90+4 تۆمار کران،  دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا نەبیل عەواد یاریدەدەری راهێنەری زاخۆ گوتی :

دڵخۆشین بەو سەرکەوتنە بەرامبەر تیپێکی باش یاریمان کرد و گێمی یەکەمیش لە بەرژەوەندی ئێمە نەبوو، تەڵاڵ بەلوشی راهێنەر توانی گۆڕانکاری سەرکەوتوانە بکات و یارییەکە بگەڕێنێتەوە بەرژەوەندی خۆمان، ئێستا پێگەمان باشە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق.

ئەمجەد عەتوان کاپتن و یاریزانی زاخۆ کە بە باشترین یاریزانی یارییەکەش دەستنیشانکرا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئامادە بوو، دەربارەی ئاست و ئەنجامی تیپەکەیان ئەمجەد گوتی:

یارییەکەمان ئاسان نەبوو، بە شێوازی یاری کردنیان  تیپی بەرامبەر وایکرد ئێمە بگەڕێینەوە دواوە وبەرگری بکەین، ئەوان هیچ پاڵە پەستۆیان لە سەر نەبوو بە پێچەوانەی ئێمە کە دەبوو یارییەکە ببەینەوە، گێمی دووەم گۆڕانکاریەکانمان سەرکەوتووبوو توانیمان ئەنجامەکە بگەڕێنینەوە بەرژەوەندی خۆمان.

بەم سەرکەوتنە زاخۆ بە شێوەیەکی کاتی هاتە ریزبەندی چوارەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە چاوەڕوانی یاری سبەی نێوان نەجەف و شوڕتە، لە ئەگەری شکستی نەجەف ئەوا زاخۆ لە خانەی چوارەم جێگیر دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button