گەنجێکی دەمامکدار هۆکاری دواکەوتنی نیوەی دووەمی یاریی ئه‌ڵمانیا و دانیمارك بووە
یاریگا –
مێدیاكانی ئه‌ڵمانیا هۆكاری دواكه‌وتنی ده‌ستپێكردنی نیوەی دووه‌می یاریی ئه‌ڵمانیا و دانیماركیان لە قۆناخی 16ـی یۆرۆی 2024 ئاشكرا كرد، کە مانشافت 2-0 بردنەوەی بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناخی چارەکی کۆتایی یۆرۆی 2016.
ماڵپەڕی بێڵدی ئه‌ڵمانی بڵاویكردۆته‌وه، کاتژمێر 11:20ـی شەوی شەممە لە کاتی یاریی نێوان ئه‌ڵمانیا و دانیمارك، هێزە ئەمنییەکان گه‌نجێكی دەمامکداریان ده‌ستگیر كرد کە جانتایەکی ره‌شی به پشتەوە بوو لەسەر یەکێک لە چینكۆیهكانی یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارک بوو.
سه‌ره‌تا ئه‌فسه‌ره‌كانی پۆلیس داوایان لێ‌كرد به بێ رووبه‌رووبونه‌وه خۆی راده‌ست بكات، به‌ڵام گه‌نجه‌كه ره‌تیكرده‌وه، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیسی ئەڵمانیا، کۆپتەرێک سەقفی یاریگاکەی رووناک کردۆتەوە بۆ ئاسانکاری بۆ گرتنی گه‌نجه‌كه، به‌ڵام بەبێ بەرەنگاربوونهوه دەستگیركراوه.
Police arrest man for climbing onto roof of Dortmund’s stadium during Germany’s 2-0 win over Denmark at Euro 2024… after chasing and holding him down at gunpoint https://t.co/x7DPQo4rEr
— Mail Sport (@MailSport) June 30, 2024
پۆلیس ناسنامەی ئه‌وكه‌سه‌ی ئاشكرا كرد، تەمەنی 21 ساڵە و خەڵکی شاری ئۆسنابروکی رۆژئاوایی ئه‌ڵمانیایه و لەناو جانتاكه‌ی ئامێری فۆتۆگرافی دۆزرایه‌وه.
گه‌نجه‌كه لە یاریگاكانی ئه‌وروپا كه‌سێكی نامۆ نیه، پێشتر لە پۆلیس ناوی تۆمار کرابوو به سەرپێچییەکی دیکە، لە هێرنێ له رێگه‌ی ستونی کارەبای تاوەرێکی بەرز سەرکەوتووە جانتایەکی له پشتەوەبووه کە ئامێری فۆتۆگرافی تێدابووه، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی رایگه‌یاندبوو، به کامێرا وێنەی دیمه‌نی سەرنجڕاکێشی یاریگا له به‌رزی دەگرێت، کە دواتر لە سۆشیال میدیا بڵاویدەکاتەوە بۆ ئەوەی فۆڵۆوەرێکی زۆر بەدەستبهێنێت.
لە دۆرتمۆندیشدا تەنها سەرپێچی بووە له‌ماوه‌ی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی یۆرۆ روویداوه، گه‌نجه دەمامکدارەکە هیچ زیانێکی به‌كه‌س نەگەیاندووە و ئازاری کەسیشی نەداوە،روونیش نییە کە سزای دارایی و راگیران ده‌درێت یان ئازاد ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌م حاڵه‌ته نیگه‌رانی زۆری ستافی هه‌ڵبژارده‌كانی لێكهوتهوه، ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، چۆن دەکرێت دووەم پێشێلکاری گەورەی ئەمنی دوای هەڵەی میونشن رووبدات؟ چونكه دەکرا چەک یان تەقەمەنی لەناو جانتای گه‌نجه‌كه هەبوایە، له كاتی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كان یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بەرپرسیارە لە ئاسایشی یاریگاکان،گومانیان هەیە کە گه‌نجه‌كه لە نێو بەڕێوەبەرەکانی یاریگاكه یارمەتی درابێت.