عێراقکوردستان

زاخۆ لە کوت رووبەرووی نەفتی وەسەت دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا-

لە دەسپێکی یارییەکانی گەڕی 36ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، زاخۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی نەفتی وەسەت.

کاتژمێر 5ـی ئێوارەی ئەمڕۆ یەک شەممە ( 30ـی حوزەیران/ یۆنیۆی 2024) لە یاریگای کوت نەفتی وەسەت و زاخۆ رووبەرووی یەکتر دەبنەوە، زاخۆ هەوڵی وەرگرتنی پلەی چوارەم دەدات تایبەت یاریی ئەم گەڕەی نەجەف کە یەک خاڵ لە پێش زاخۆیە بەرامبەر شوڕتەیە و یارییەکی زەحمەت دەبێت.

هەر دوو یانەی زاخۆ و نەفتی وەسەتیش 13 یاری فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە کە مێژووی رووبەرووبوونەوەیان لە بەرژەوەندی زاخۆیە کە لە چوار یاریدا سەرکەوتنی بە دەستهێناوە و نەفتی وەسەتیش دوو یاری بردۆتەوە و لە حەفت یاریشدا یەکسان بوونە، زاخۆ 10 گۆڵی تۆمار کردووە و نەفتی وەسەتیش حەفت گۆڵی لە زاخۆ تۆمار کردووە، گەورەترین سەرکەوتنی زاخۆ لە 22/12/2021 بووە کە بە ئەنجامی 2 _ 0 یارییەکەی بردۆتەوە، گەورەترین سەرکەوتنی نەفتی وەسەتیش لە 26\4\2018 بووە بە هەمان ئەنجام لە زاخۆی بردۆتەوە.

نەفتی وەسەت بە فەرمی دابەزیوە بۆ ریزی خولی نایابی عێراق بۆ وەرزی داهاتوو بە 16 خاڵ لە خانەی 20ەم دێت، زاخۆش لە چاوەڕوانی شکستی نەجەفە بەرامبەر شوڕتە بۆ ئەوەی خانەی چوارەمی لێ وەربگرێتەوە کە ئێستا نەجەف بە 63 خاڵ لە خانەی چوارەمە و زاخۆش بە 62 خاڵ لە خانەی پێنجەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

یارییەکانی ئەمڕۆی خولی ئەستێرەکانی عێراق

بابەتی زیاتر

Back to top button