گرنگترینیۆرۆی 2024

یاریزانێکی ئیتاڵیا هێرشێکی توند دەکاتە سەر تیمەکەی

''زۆرم ماوە بۆ گوتن''

Yariga App

یاریگا –

براین کریستانتێ، یاریزانی ئیتاڵیا رەخنەی توند لە هاوڕێیانی دەگرێت، دوای دەرکرانیان لە یۆرۆی 2024.

ئیتاڵیا 2-0 بە سویسرا دۆڕا و لە قۆناخی 16 ماڵئاواییکرد. هەریەکە لە رێمۆ فرۆیلەر و روبن ڤارگاس دوو گۆڵەکەی سویسرایان کرد و لە قۆناخی هەشتدا، چاوەڕێی براوەی نێوان ئینگلتەرا و سلۆڤاکیایە.

کریستانتێ پێی وایە تیمەکەی شایەنی دەرکردنبووە لە پاڵەوانیەتییەکە، هەرچەندە هیچ لێدوانێک لەبارەی داهاتووی لوسیانۆ سپالێتی، راهێنەری هەڵبژاردەکە نەدراوە، بەڵام کریستانتێ رای خۆی لەسەر هەڵبژاردەکە راگەیاند و داوای پێداچوونەوەی وردی کرد

شتێکی کەم بۆ گوتن هەیە، لەڕووی یاریکردنەوە لە دەرەوەی کەشەکە بووین، دەبێ مێشکی خۆمان هێور بکەینەوە و هەڵەکان دەستنیشان بکەین، بەڵام بە هەڵسوکەوتێکی دیکە مامەڵە بکەین. لەسەر ئاستی رێکخستنەوە جیاوازی زۆر هەبوون، کاتێک جیاوازی زۆر دەبێت، وزە ون دەبێت. هیچ شتێکی دیکە نەماوە بیڵێین، شایەنی ئەوەبووین دەربکرێین. بەراورد بە هەڵبژاردەکانی دیکە زۆر خراپبووین.

ئیتاڵیا بە شێوەیەکی دراماتیکی گەیشتە قۆناخی 16 کاتێک لە دوا ساتەکاندا گۆڵی یەکسانبوونی لە کرواتیا کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button