ڕاهێنەری دانیمارک: زۆر بێزارم لە یاسا گاڵتەجاڕییەکان
یاریگا –
کاسپەر هیولماندی راهێنەری هه‌ڵبژارده‌ی دانیمارک دڵگرانی خۆی لە دەرچوونی تیپەکەی لە یۆرۆی 2024″ دەربڕی.
پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا گۆڵی یه‌كه‌م بكات، ناوبژیوان گۆڵێكی هه‌ڵبژارده‌ی دانیماركی ره‌تكرده‌وه یه‌ك خولهك دواتر ئه‌ڵمانیا به لێدانی سزا گۆلی یه‌كه‌می تۆماركرد، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی راهێنه‌ری هەڵبژاردەی دانیمارکی لێكهوتوهوه.
هیولمەند دوای یارییه‌كه مۆبایلەكهی بەرزکردەوە و وێنەی بڕیارەکەی ڤار لەسەر بوو گوتی، ئەنجامەکە بە دوو بڕیاری ڤار یەکلایی بووەوە،ئەمە مانای نییە، ئەمە بەو شێوەیە نییە کە بڕیارە تەکنەلۆژیای یاریدەدەری ناوبژیوانی ڤیدیۆ بەکاربهێنین، جیاوازییەکە یەک سانتیمەتر بوو، دوای خوله‌كێك لێدانی سزامان له‌سه‌ر هه‌ژماركرا.
راهێنه‌ره‌كه‌ی دانیمارك، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە قۆڵەکانی بۆ لای لاشه‌ی راكێشا‌و گوتی، من زۆر بێزارم لە یاسا گاڵتەجاڕییەکانی تۆپ به‌رده‌ست كه‌وتن، ناتوانین داوا لە بەرگریکارەکانمان بکەین بەو شێوەیە بە قۆڵەکانیان رابکەن
گوتیشی، یواکیم بە شێوەیەکی ئاسایی رادەکات، تۆپه زۆر به‌ئه‌سته‌م به‌ده‌ستی كه‌وت كه هیچ كاریگه‌ریه‌كی له‌سه‌ر ئاراسته‌ی تۆپه‌كه نه‌بوو،بهدەگمەن باسی بڕیاری ناوبژیوان دەکەم، بەڵام لەم یارییەدا زۆر یەکلاکەرەوە بوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەمیشە حەزم لە ڤار بووە، پێموایە تەکنەلۆژیا دەتوانێت شتێکی باش دروست بکات، پێموایە پێویستە تەکنەلۆژیا خێراتر بێت، پێویستە ڕێگەیەک هەبێت بۆ باشترکردنی، پێموایە بەگشتی ڤار بیرۆکەیەکی باشە ، بەڵام هەندێکجار گومانم هەیە.