یاریگا

لاوتارۆ مارتینێز هۆکاری باوەشكردنى به‌ مێسی ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

لاوتارۆ مارتینێز، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین،ئه‌و هۆکاره‌ی  ئاشكرا كرد دوای ئه‌وه‌ی گۆڵی یه‌كه‌می له‌ پیرۆ تۆماركرد، باوه‌شی به‌ مێسی كرد، كه‌ بەهۆی پێکانەوە لەسەر کورسی یەدەگ بوو.

هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ به‌ دوو گۆڵێ بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر پیرۆ تۆماركرد و پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می گرت و پیرۆش له‌ پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌ چووه‌ ده‌ره‌وه‌.

هێرشبەرەكه‌ی ئینتەرمیلان لە لێدوانەکانێك دوای یارییەکە گوتی، زۆر دڵخۆشم بەو سەرکەوتنە، کار بۆ تیپەکە دەکەم، هەروەها به‌باشی کاردەکەم بۆ ئەوەی نیشانی راهێنەر بدەم، كاتیك پێویستی به‌منه‌ ئامادەم.

ئاماژەی بەوەشکرد، گێمی یەکەم قورس بوو، بەڵام بە هێمنی کارمان کرد، من بە دڵخۆشیەوە یاریگام جێهێشت، چونکە توانیمان ئەو شتە بەدەستبهێنین کە لە ماوەی هەفتەکەدا کارمان لەسەر کرد.

سەبارەت بە هۆکاری ئەوەی کە چووە لای لیۆنێل مێسی كه‌ لەسەر کورسی یەدەگبوو بۆ ئه‌وه‌ی لە باوەشی بگرێت گوتی، بە لەبەرچاوگرتنی هەموو ئەو شتانەی بۆ ئێمەی كرد، ئەوەم کرد، به‌رده‌وام سوپاسی ده‌كه‌م.

گوتیشی، ئێمە دەزانین مێسی بۆ ئێمە و بۆ کۆمەڵەکە مانای چییە، ئەو پێشەنگی ئێمەیە، ئەو ئازارێکی زۆری چەشت کە ئەمڕۆ لەگەڵمان نەبوو، هیوادارین بەم زووانە چاک بێتەوە بۆ ئەوەی بتوانین پێکەوە یاری بکەین.

مێسی رۆژی دووشەممەی رابردوو یادی 37 ساڵەی لەدایک بوونی کردەوە، پێكانه‌كه‌شی سووكه‌ و بۆ یاریی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌ یاریگاكان.

بابەتی زیاتر

Back to top button