ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌یۆرۆی 2024

یاریزانە کوردەکەی یۆرۆی 2024 بڕیاری کۆتایی خۆی دا

لەگەڵ شتوتگارت گەیشتە رێککەوتن

Yariga App

یاریگا –

یاریزانە کوردەکەی یۆرۆی 2024 بڕیاری کۆتایی خۆی دا و لە شتوتگارت دەمێنێتەوە و ناگەڕێتەوە برایتن.

دەنیز ئونداڤ، یاریزانی کوردی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کە بە خواستن یاریی بۆ یانەی شتوتگارت دەکات و موڵکی یانەی برایتنی ئینگلیزییە، بڕیاریداوە نەگەڕێتەوە یانەکەی پرێمەرلیگ و هەر لە شتوتگارت بەردەوام بێت.

فلۆریان پلێتینبێرگ پەیامنێری بەناوبناگی کەناڵی سکای سپۆرتی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، یانەی شتوتگارت لەگەڵ دەنیز ئونداڤ هێرشبەری یانەکەی گەیشتووەتە رێککەوتن، هێرشبەرە کوردەکە لە یانەکە بمێنێتەوە، هەردوولا لەسەر بەندە کەسییەکان رێککەوتوون، ئێستا پێویستە یانە ئەڵمانییەکە لەگەڵ برایتن رێکبکەوێت.

رۆژنامەنووسە ئەڵمانییەکە رایگەیاندووە، شتوتگارت دەیەوێت ئونداڤ بکڕێتەوە و پێشبینی دەکرێت ئەو هێرشبەرە کوردە بەرامبەر 20 ملیۆن یۆرۆ ببێتە یاریزانی شتوتگارت، چونکە ئونداڤیش بڕیاری داوە نەگەڕێتەوە ریزەکانی برایتن.

هێرشبەرە 27 ساڵانەکە لەگەڵ شتوتگارت رێککەوتووە تاوەکو ساڵی 2027 یان 2028 گرێبەستەکەی واژۆ بکات، کە وەرزی رابردوو لە بۆندسلیگا لە 30 یاری 18 گۆڵ و 10 ئەسیستی کرد و ئەمساڵ بۆیەکەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کرا و لەگەڵ مانشافت بەشداریی یۆرۆی 2024 دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button