ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

پاریس پارەیەکی خه‌یاڵی بۆ گواستنه‌وه‌ی لامین یاماڵ پێشكه‌ش ده‌كات

ئاماده‌یه‌ 250 ملیۆن یۆرۆ بداته‌ بارسێلۆنا

Yariga App

یاریگا –

مێدیاكانی ئیسپانی و فەرەنسا ئاشکرایان کردووە کە یانەی پاریس سانجێرمان هێشتا خەون بە گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ ئەستێرەی تۆپی پێی ئیسپانی و گەوهەری یانەی بارسێۆنا لامین یاماڵەوە دەبینێت.

سەرچاوەكانى نزیك لە یاماڵ ئاماژەیان بەوەشکردووە، كارگێری پاریس سانجێرمان ئامادەیی خۆی دەربڕیوە زیاتر لە 250 ملیۆن یۆرۆ بۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ لامین یامال پێشكه‌ش بكات، ئەمەش دوای ئەوەی کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی هەڵبژاردەی فه‌ڕه‌نسا په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی ریال مه‌درید كرد.

بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی یانەی سان جێرمان ، ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە کە بڕە پارەیەکی زیاتر له‌ ئۆفه‌ری پێشوو كه‌ 200 ملیۆن یۆرۆ بوو، پێشكه‌شی بارسێڵۆنا بكه‌ن و ئاماده‌ن تا 250 ملیۆن یۆرۆ بدەن بۆ ئەوەی لەم هاوینەدا گرێبەست لەگەڵ لامین یامال واژۆ بكه‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، یاماڵ، بووە بچووکترین یاریزان بەشداری له‌ جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بکات، ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكردووه‌، ئه‌مه‌ش بۆته‌هۆی یانەکان هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی بده‌ن، هەرچەندە بڕگەیەکی شكاندنی گرێبه‌سته‌كه‌ی نرخێكی خه‌یاڵیه‌ و بڕی یەک ملیار یۆرۆیه‌ بووە.

رۆژنامه‌كان  باسیان له‌وه‌شكردووه‌،یانە کەتەلۆنییەکە بیر لە رێگەیەک دەکاتەوە بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە داراییەی به‌رۆكی یانه‌كه‌ی گرتووه‌، بەڵام لەهەر حاڵەتێکدا گەوهەرە بەنرخەکەی ناکاتە قوربانی، کە لەگەڵ یانەکەدا لە سەرەتای ده‌ركه‌وتنیه‌تی.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردۆته‌وە، پێناچێت بارسێڵۆنا رازی بێت به‌ ئۆفەرەکانی پاریس سان جێرمان، جگه‌ له‌وه‌ی یانه‌كه‌ رازی نیه‌ ده‌ستبه‌رداری بێت، خودی یاریزانه‌كه‌ش ده‌یه‌وێت له‌ یانه‌كه‌ بمێنێته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button