کۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

ڤینیسیۆس جونیۆر رەخنە لە ناوبژیوانان و یاریگاكانی كۆپا ئەمریكا دەگرێت

Yariga App

یاریگا –

ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی رەخنە لە یاریگاكان و ناوبژیوانانی كۆپا ئەمریكا دەگرێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل رووبەرووی هەڵبژاردەی پاڕاگوای بوویەوە و یارییەكەش بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی سامبا كۆتایی هات.

گۆڵەكانی بەڕازیل لەلایەن ڤینیسیۆس جونیۆر دوو گۆڵ و ساڤیۆ و پاكوێتا گۆڵێك تۆمار كران.


لە دوای یارییەكە ڤینیسیۆس جونیۆر خاوەن خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەكە گوتی:

كۆپا ئەمریكا بەهۆی یاریگاكانەوە زۆر ئاڵۆزە، بەهۆی ئەو ناوبژیوانانەی كە هەمیشە دژت بن، ئەو شێوازەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریكا مامەڵەمان لەگەڵ دەكات، هەموو كات زۆر ئاڵۆزە.

هەمیشە دەڵێم كە هەرگیز بۆ خۆم یاری ناكەم، هەمیشە بۆ تیمەكەم یاری دەكەم، كاتێكیش بۆ بەڕازیل یاری دەكەم ئەوا یاری بۆ وڵاتەكەم دەكەم، هەمیشە هەوڵ دەدەم باشترین كارەكان بكەم، بەڵام ئەوە هەمیشە نابێت، ئەمڕۆ توانیم یارییەكی نایاب و ئاستێكی باش پێشكەش بكەم.

هەمیشە كار دەكەم بۆ یارمەتیدانی هەڵبژاردەكەم، ئەو هەڵبژاردەی هەمیشە بە زەحمەت كار دەكات، بۆ ئەوەی بتوانێت بەڕازیل بخاتە ئەو شوێنەی شایەنییەتی.

ئێمە هەمیشە لەسەر ئەو هەنگاوە دەمێنینەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەكەمان، ئامانجی یەكەمیش بەدەستهێنانی نازناوی كۆپا ئەمریكای 2024ە.

بەڕازیل بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ لە ریزبەندی دووەمی كۆمەڵەی چوارەم دێت.

ڤینیسیۆس جونیۆر بەرامبەر پاڕاگوای

بابەتی زیاتر

Back to top button