مۆندیالی 2026

کاپتنی هەڵبژاردەی فەڵەستین داوا دەکات یارییەکانیان لە خاکی عێراق بکرێت

Yariga App

یاریگا-

دوای راکێشانی تیروپشکی قۆناخی کۆتایی پاڵاوتنی جامی جیهانی 2026ـی ئاسیا، کاپتنی هەڵبژاردەی فەڵەستین داوا دەکات یارییەکانی هەڵبژاردەکەی لە عێراق بکرێت.

عەبدولەتیف بەهداری کاپتنی هەڵبژاردەی فەڵەستین دوای راکێشانی تیروپشکی قۆناخی کۆتایی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026ـی ئاسیا سەبارەت بەکۆمەڵەکەیان و دیاریکردنی ئەو یاریگایەی کە هەڵبژاردەی فەڵەستین یاری تێدا دەکات رایگەیاند:

کۆمەڵەکەی هەڵبژاردەی فەڵەستین زەحمەتە بەڵام لەگەڵ پیاوانی فەڵەستین هیچ ئەرکێک قورس نیە، ئەگەر فیفا رێگای نەدا لە یاریگای خۆمان لە قودس یاری بکەین داوا دەکەم یاریگایەکی عێراق یاخود لوبنان هەڵبژێرن بۆ ئەوەی یارییەکانی هەڵبژاردەی فەڵەستینی تێدا بکرێت و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بڕیاری یەکێتی تۆپی پێی فەڵەستین، بەڵام بەبڕوای من یاریگایەکی عێراق هەڵبژێرن چونکە پێشینەمان لە خاکی عێراقدا هەیە کاتێک لە پاڵەوانیەتی رۆژئاوای ئاسیا یاریمان کرد هاندەران و خەڵکی عێراق زۆر پشتگیری ئێمەیان دەکرد و هانیان دەداین.

هەڵبژاردەی فەڵەستین لە کۆمەڵەی دووەمی پاڵاوتنی قۆناخی کۆتایی جامی جیهانی 2026ـی ئاسیایە لەگەڵ هەر یەک لە هەڵبژاردەکانی کۆریاری باشوور و عێراق و ئەردەن و عومان  کوەیت یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button