عێراقکوردستان

سائید سویدان: دەستەی راهێنەران بەرپرسیارەتی شکستەکەی بەرامبەر کەرخ لە ئەستۆی خۆی دەگرێت

Yariga App

یاریگا-

یاریدەدەری راهێنەری نەورۆز دەڵێت ئێمە بەرپرسیارەتی شکستەکەی بەرامبەر کەرخ هەڵدەگرین و لە داهاتووشدا قەرەبووی دەکەینەوە.

دوای شکستەکەیان لە گەڕی 35ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەرامبەر یانەی کەرخ بە ئەنجامی 2_1 گۆڵ، سائید سویدان دەڵێ چوار یاریزانی سەرەکی لە یاریەکە دابڕابوون و کاریگەری تەواویان لە سەر ئێمە هەبوو، سائید یاریدەدەری نزار مەحروسی راهێنەری نەورۆز دوای تەواو بوونی یارییەکەیان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەم شێوەیە هۆکاری شکستەکەیانی خستە ڕوو:

ئێمە وەکو دەستەی راهێنەران بەرپرسیارەتی شکستەکە لە ئەستۆی خۆمان دەگرین، یاری نەکردنی سێ یاریزانی پیشەگەر و محەمەد سامی کاریگەری تەواوی هەبوولە سەر ئاستی تیپەکە، ئێمە بۆ چەندین یاریە کاتژمێر 5ـی ئێوارە یاری دەکەین کە لەو کاتەدا کەش و هەوا زۆر گەرمە، ئامانجی ئێمە بەرزکردنەوەی ئاست و ئەنجامەکانی تیپەکە بووە بەڵام هەوڵدەدەین لە داهاتوو باشتر بین و قەرەبووی ئەم شکستە بکەینەوە.

موڕتەزا هەدیب یاریزانی هێلی ناوەڕاستی نەورۆز کە لە کۆنگرە رۆژنامەوانێەکە ئامادەبوو دەربارەی شکستەکەیان بەرامبەر کەرخ گوتی :

لە گێمی یەکەم ئاستێکی باشمان پێشکەش نەکرد، گێمی دووەم دوای چەند گۆڕانکاریەک هەوڵماندا ئەنجامەکە راست بکەینەوە وە زۆر نزیکیش بووین لەم کارە، قەرەبووی دوو شکستمان لە دوای یەکتر دەبێ لە داهاتوو بکرێتەوە.

رۆژی دووشەممەی داهاتوو لە گەڕی 36ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق نەورۆز لە یاریگای مەلعەبەکە لە سلێمانی میوانداری زەوڕا دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button