سعوودیەگرنگترینیۆرۆی 2024

11 یاریزانی خولی سعودیە بۆ قۆناخی 16 یۆرۆ سه‌ركه‌وتن

Yariga App

یاریگا –

پیشەگەره‌كانی خولی سعودیە لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ١١ یاریزانیان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانیان سەرکەوتنیان بۆ قۆناخی 16 پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێناوه‌.

لە کۆی ئەو 15 یاریزانەی کە بەشدارییان لە قۆناخی کۆمەڵەکانی یۆرۆدا کردبوو، 11 یاریزانیان لەگەڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاتەکەیان سەرکەوت بۆ قۆناخی 16.

4 یاریزان نەیانتوانی سەرکەون بۆ قۆناغی داهاتوو،  ئەوانیش دووانەی هیلال و هەڵبژاردەی سربیا، سێرگی میلینکۆڤیچرساڤیچ و ئەلێکساندەر میترۆڤیچ، لەگه‌ڵ جاک هێندری بەرگریکاری سکۆتلەندا یاریزانی یانه‌ی ئیتیفاق و مارسێلۆ برۆزۆڤیچی کرواتی، یاریزانی ناوەڕاستی یانەی نەسر.

رۆناڵدۆ، کاپتنی هەڵبژاردەی پورتوگال لە پێشەنگی بەشداربووانی خولی سعودیە دێت، هه‌روه‌ها  نگۆلۆ کانتێ، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ئیتیحاد، روبێن نێڤێسی پورتوگالی و یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی هیلال و ئایمریک لاپۆرتی بەرگریکاری یانەی ناسر و هەڵبژاردەی ئیسپانیا و هه‌روه‌ها یاریزانی یانه‌ی ئیتفاق جۆرجینیۆ ویناڵدۆم و له‌ یۆرۆ به‌شدارن.

له‌ پێکهاتەی تورکیاش مێریح دەمیرالی تێدایە، یانیک کاراسکۆ لە پێکهاتەی بەلجیکا دەردەکەوێت، هەروەها سۆلۆمۆن کڤێرکڤێلیا بۆ هەڵبژاردەی جۆرجیا یاری دەکات، ئەندرێ بورکا بەرگریکاری هەڵبژاردەی رۆمانیایه‌

لەگەڵ ئەوەی لە 14ی تەمموز یاریی كۆتایی یۆرۆ ده‌كرێت، له‌وانه‌یه‌ مێركاتۆی هاوینه‌ به‌ تایبه‌ت دوای یۆرۆ  یاریزانانی زیاتری هەڵبژاردە ئەوروپیه‌كان په‌یوندی به‌ خولی سعودی بكه‌ن.

بابەتی زیاتر

Back to top button