کۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

لێدوانی سكالۆنی دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر چیلی

Yariga App

یاریگا –

لێدوانەكانی لیۆنێل سكالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر چیلی.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەردوو هەڵبژاردەی چیلی و ئەرجەنتین رووبەڕووی یەك بوونەوە، یارییەكەش بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی تانگۆ كۆتایی هات.

تاكە گۆڵەكەی تانگۆ لەلایەن لاوتارۆ مارتینێز لە خولەكی 88ی یارییەكەدا تۆمار كرا.

بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ هەلبژاردەی ئەرجەنتین خۆی گەیاندە قۆناخی چارەكەی كۆتایی كۆپا ئەمریكای 2024.


لە دوای یارییەكە سكالۆنی گوتی:

سەركەوتنێكی شایستە بوو، یارییەكە ئاسان نەبوو، لە ساتێكی چاوەڕوان نەكراودا بردنەوەمان بەدەستهێنا.

بردنەوەكەمان دوای هەوڵێكی زۆر بوو، بەڵام یارییەكە قورس بوو، چیلی ئاستێكی نایابی پێشكەشكرد.

ئێمە لە ئاستی ئەمڕۆمان رازین و دڵخۆشین چونکە دەتوانین بۆ چەند رۆژێك پشوو بدەین لە یاری داهاتوودا هەلێك بەو گەنجانەی لە دوو یاری پێشوودا یارییان نەکرد دەدەین، چونکە پێویستمان بە بینینیان هەیە و ئەوان شایەنی چانسێکن.

ئەمڕۆ لە كاتی یارییەكەدا زیاتر لە هەر كاتێكی دیكە هەستم بە دوو دڵی كرد، بەڵام هەمیشە هەڵسوكەوتەكانم پاراستووە، هەرچەندە یارییەكەش قورس بێت تیمەكەمان هەمیشە پارێزگاری لە شێوازەكەی خۆی كردووە.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژێ یەكشەممەی داهاتوو ئەرجەنتین لە سێیەم یارییدا رووبەرووی پێرو ببێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button