ئیسپانیاگرنگترین

رافا مارکێز لەگەڵ بارسێلۆنا دەمێنێتەوە

Yariga App

یاریگا –

رافایل مارکێز دەیەوێ ئەزموونی زیاتر لەگەڵ تیمەکەی ئێستای وەربگرێت و گرێبەستێکی نوێی بۆ مانەوە واژۆ کرد.

مارکێزی مەکسیکی لە هاوینی 2022 تا ئێستا سەرپەرشتی بارسێلۆنا ئاتلێتیک یاخود بارسێلۆنا بی گرتووەتە ئەستۆ و لە یەکەم وەرزیدا پلەی چوارەمی بۆ مسۆگەرکردن.

بە گوێرەی راگەیاندنی فەرمی لە پێگەکانی بارسێلۆناوە، رافا گرێبەستەکەی تا هاوینی 2025 نوێکردووەتەوە. بەوەش دەرگای ئەو یانانەی بەڕووی خۆیدا داخست کە چاویان لە تواناکانی بوو.

پێش ئەوەی هانسی فلیک پۆستی تیمی یەکەمی بارسێلۆنا وەربگرێت دوای رۆیشتنی چاڤی هێرناندێز، ئەفسانە مەکسیکیەکە یەکێک لەو ناوانە بوو بە پۆستەکەی بلاوگراناوە دەبەسترایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button