ئاسیاسعوودیەگرنگترین

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دوورگەی ملیاردێرەکانی دوبەی کۆشکێکی شاهانە دروست دەکات

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دوورگەی ملیاردێرەکانی دوبەی پارچەیەک زەوی بە 27 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دەکڕێت و کۆشکێکی شاهانەی لەسەر دروست دەکات.

رۆژنامەی گلۆبۆی بڕازیلی ئاشکرایکردووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری یانەی نەسڕی سعوودی بەنیازە هەر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بمێنێتەوە و دوای وازهێنانیشی لە یاریکردن، هەر لەم ناوچەیە بمێنێتەوە و لەگەڵ جۆرجینا رۆدریگێزی خۆشەویستی دەیانەوێت لە دوبەی بژین.

دووڕگەی جومەیرە بەی

کریستیانۆ لە دوورگەی جومێرا بەی لە دوبەی کە تەنیا ملیاردێرەکان تیایدا دەژین، پارچەیەک زەوی بە 27 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی کڕیوە، کە دوورگەکە چەند کیلۆمەترێک لە دوورگەی پاڵمەوە دوورە کە دوورگەکە دەستکردە و شێوەی لە دارخورما دەچێت و یەکێکە لە سەرنجڕاکێشترین شوێنەکانی دوبەی.

هێرشبەرە 39 ساڵانەکە پلانی داناوە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ کۆشکێکی شاهانە لەسەر ئەو پارچە زەوییە دروست بکات، کە رووبەری زەوییەکە نزیکەی سێ هەزار مەتر چوارگۆشە دەبێت و کریستیانۆ ئەرکی دروستکردنی کۆشکە شاهانەکەی بە کۆمپانیای پاڵاس لوکس لیڤینگ بەخشیوە کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی دروستکردنی خانوبەرە لە ئیمارات، دوورگەکە بە پردێک بە درێژایی نزیکەی 300 مەترەوە بە دوبەی بەستراوەتەوە و لە ئێستاوە 15 کۆشکی شاهانە لەو دوورگەیە دروستکراون کە بەهای مەترێک چوارگۆشە لەو کۆشکە نزیکەی 10 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.

لەو کۆشکە شاهانەیەی خەریکە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دروستی دەکات، شەش ژووری نووستن لەخۆدەگرێت و گەراجێکی تایبەتی راگرتنی ئۆتۆمبێڵی دەبێت کە دەتوانرێت حەفت ئۆتۆمبێڵی لێ رابگیرێت، کۆشکەکە هەریەکە لە ساونا و مەلەوانگە و جاکوزی و هۆڵی وەرزشی تێدا دەبێت و تەنانەت لە ژێرزەمینەکەی بۆلینگ و چەند ناوچەیەکی کاتبەسەربردنیشی تیادا دەبێت.

رۆناڵدۆ بەگوێرەی ئەو پلانەی دایناوە، کۆتایی مانگی دیسەمبەر/کانوونی یەکەم کۆشکەکە تەواو دەبێت و دەتوانێت لەو کۆشکە بژی، کە کریستیانۆ ساڵانێکی زۆرە لەکاتی پشووەکانی سەردانی دوبەی دەکات و لەوێ لەگەڵ دۆست و خزمەکانی کاتەکانی بەسەر دەبات.

ئەگەر کریستیانۆ لە دوورگەی جومێرا نیشتەجێ ببێت، پێشبینی دەکرێت لە رێگەی بازاڕی خانووبەرەی دوبەی کە زۆر لوکسە، بەتایبەتی لە دوورگەکەدا، ئامادە بوونی ئایکۆنێکی وەرزشی جیهانی وەک رۆناڵدۆ دەتوانێت لە رووی ئابوورییەوە پێگەی دوورگەکە بەرز بکاتەوە و زیاتر لە نێو دەوڵەمنەدەکانی جیهاندا خوازراوتر بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button