ئیتاڵیایۆرۆی 2024

هێرشی بە لێشاوی میدیاکانی ئیتاڵیا بۆ سەر سپالێتی

Yariga App

رۆژنامەکانی ئیتاڵیا نەرم و نیان نەبوون لە هێرشکردنە سەر لوچیانۆ سپالێتی پاش ئەوەی شەوی رابردوو بە زەحمەتییەکی زۆر خاڵێکیان لە کرواتیا وەرگرت و گەیشتنە قۆناغی داهاتوو.

ئیتاڵیا لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا، بە زەحمەت لە ئەلبانیای بردەوە و بە ئیسپانیاش دۆڕا بوو. شەوی رابردوو پێویستی بە خاڵێک بوو بەرامبەر کرواتیا تاوەکو بگاتە قۆناغی داهاتوو بەڵام کرواتیا بە گۆڵێک لە پێش بوو تاوەکو لە کۆتا چرکەکاندا زاکانی گۆڵی بەرامبەربوونی تۆمارکرد.

ئیتاڵییەکان و میدیاکانیانن نیگەرانن لە ئاستی وڵاتەکەیان و بە سەر لێشێواو و ونبوو دەیان بینن. رۆژنامەی گازیتا دیلۆ سپۆرت لە ژمارەی ئەمڕۆیدا نوسیویەتی

سێ یاری و سێ ئیتاڵیای جیاواز، هیچ پڕۆژەیەکی روون نابینرێت و تەنانەت بە 3-5-2 توانای هێرشبردنمان نیە. ئەوەی مایەی دڵخۆشیە رۆحیەتی یاریزانەکانە و دەکرێت زیاتر ئەوە گۆڕانکاری دروست بکات.

کۆریێری نوسیوییەتی

سپالێتی هێشتا بەدوای ئیتاڵیایەک دەگەڕێت، زاکانی لە کۆتا هەناسەدا ئەوی رزگارکرد.

کۆریێری دیلا سێرا دەڵێت

ئیتاڵیا سەر لێ شێواو و ترساو دیارن، ئەوان هێشتا هەڵگری ناسناوەکان و ئومێدیان ئەو باوەڕ بە خۆبوونەیە. لە یاری داهاتوو بەرامبەر سویسرا دەردەکەوێت هێندە بەسە بۆ بردنەوە یاخود نا.

توتۆ سپۆرت نوسیوییەتی

ئەوەی سپالێتی رزگارکرد، گۆڕانکارییەکانی بوو. هێشتا هەر تیمێکی خراپ بوون بەڵام گۆڕانکارییەکان کاریگەرییان هەبوو.

ئیتاڵیا یەکەم هەڵبژاردەیە کە دەزانێت لە قۆناغی داهاتوو رووبەرووی کێ دەبێتەوە و لە 29ی ئەم مانگەدا، سویسرا چاوەڕێی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button