بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ دی زێربی بووە راهێنەری یانەیەکی فەڕەنسی

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرتۆ دی زێربی ە فەڕەنسا دەبینرێتەوە و پۆستی راهێنەرایەتی یانەیەکی ئەو وڵاتەی وەرگرت.

دی زێربی کە هەر لەگەڵ بڕیاری وازهێنانی لە برایتن ئامانجی زۆر یانەی دیکەی وەک لیڤەرپوول، بایرن میونشن و بارسێلۆنا بوو، لە کۆتاییدا لەگەڵ ئۆڵێمپیک مارسیلیای فەڕەنی گەیشتە رێککەوتن گرێبەستەکەیش بە فەرمی راگەیەندرا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ کە ناوەرۆکی رێککەوتنکەی ئاشکراکردووە، راهێنەرە ئیتاڵییەکە بۆ ماوەی سێ ساڵ سەرپەرشتی مارسیلیای وەرگرتووە و تا 2027 لەو یانەیە دەبێت.

رۆمانۆ ئەوەیشی ئاشکراکردووە کە یانەی برایتنی ئینگلیزی بڕی 6 ملیۆن یۆرۆ وەک قەرەبوو وەدەگرێت.

یەکەم گواستنەوەی دی زێربی بۆ تۆکمەترکردنی ریزەکانی، لیلیان براسیتی بەرگریکاری تەمەن 24 ساڵی فەڕەنسییە لە یانەی بریست.

هەر بەپێی زانیارییەکانی ئەو رۆژنامەنووسە ئیتاڵییە، مەهدی بن عەتیەی مەغریبی کە بەڕێوبەری وەرزشی مارسیلیایە، یەکێک بووە لەو کاراکتەرانەی پشت رازیکردنی دی زێربی و ماوەی چەند هەفتەیەکە کاری لەسەر دەکات.

مارسیلیا دەیانەوێ بە راهێنەرایەتی دی زێربی بگەڕێنەوە نێو کەشی رکابەرایەتییەکانی خولی فەڕەنسی. وەرزی رابردوو لە خراپترین وەرزەکانی خۆیان پیشان دا کاتێک پلەی هەشتەمیان وەرگرت.

بابەتی زیاتر

Back to top button