ئینگلتەراگرنگترینیۆرۆی 2024

هاری كه‌ین باسی كۆبوونه‌وه‌ی یاریزانه‌كانی ئینگڵته‌را ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

هاری کەین، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، راستییەکانی ئەو هەواڵەی ئاشکرا کرد کە باس لەوە دەکەن دوای یەکسانبوونیان لەگەڵ دانیمارک لە یۆرۆی 2024 لەگەڵ هاوڕێکانی کۆبووەتەوە.

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا پێنجشەممەی رابردوو لە گەڕی دووەمی کۆمەڵەی دووەمی پاڵەوانێتی یۆرۆی 2024 لەگەڵ دانیمارک بە ئەنجامی 1-1 یەکسانبوو.

ڕۆژنامە ئینگلیزییەکان ئاماژەیان بەوە کرد، کە کەین بڕیاریداوە یاریزانەکان بانگهێشتی کۆبوونەوەیەک بکات، بۆ ئەوەی دەرفەت بدرێت بە هەمووان بۆچوونی خۆیان لەسەر هۆکارەکانی خراپ دەرکەوتنی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان بەم ئاستە دەرببڕن.

کەین لە لێدوانەکانیدا کە تۆڕی تۆک سپۆرتی ئینگلیزی بڵاویكردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت، نا، ئەمە رووی نەداوە، رۆژی دوای یارییەکەی دانیمارک، بۆ ماوەیەکی کورت لەگەڵ ڕاهێنەر گاریس ساوسگەیت کۆبووینەوە، دواتر ڕۆژێکی خێزانیمان بەسەر برد بە ئامادەبوونی ئەندامانی خێزانی یاریزانه‌كان، كه‌ نزیکەی حه‌فت کاتژمێر بەردەوام خایاند.

لە کۆتاییدا گوتی، ڕۆژێکی گرنگ بوو بۆ ئەوەی ڕێژەی فشارەکان کەم بکرێتەوە، بەڵام زۆر سترێس بوو، هیوادارم بتوانین له‌ یارییه‌كانی داهاتوو ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكه‌ین بتوانین نازناوه‌كه‌ ببه‌ینه‌وه‌.

ئینگلتەرا لە یەکەم یاری بەرامبەر سربیا به‌ گۆلێكی بێ وه‌ڵام سەرکەوتنی بەدەستهێنا، لە یاری دووەمدا لەگەڵ دانیمارک به‌ گۆلێك کسان بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button