دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

ئێمێرسنی تۆتنهام ڕاستییەک دەدرکێنێت

Yariga App

یاریگا –

ئێمێرسن رۆیاڵ راستیەک دەدرکێنێت و دەنگۆیەکانی گرنگیپێدان پشتڕاست دەکاتەوە کە لە دەرەوەی ئینگلتەراوە پێیدەدرێت.

یاریزانە بەڕازیلییەکە ماوەیەکە بووەتە جێی بایەخی ئەیسی میلانی ئیتاڵی و ئەو یانەیە دەیەوێ بیگوازنەوە بۆ ریزەکانیان وەک باشترین شوێنگرەوە بۆ شوێنی ئالیساندرۆ فلۆرێنسی کە چاوەڕواندەکرێت ئەم هاوینە رۆسۆنێری جێبهێڵێت. کالابرایشی هاونیشتیمانیشی یەک ساڵی گرێبەستەکەیان ماوە.

لە لێدوانێکی نوێیدا بۆ چەناڵی یوتوبی ئاندرێ هێرنانی رۆژنامەنووس، لەو بارەیەوە ئێمێرسن وتی

بەڵێ ئاگەداری ئەوەم کە میلان پرسیاریان لە بارەوە کردووم و پەیوەندییان بە تۆتنهامەوە کردووە. بۆ من ئەوە شانازیەکی گەورەیە و زۆر یاریزانی بەڕازیلی لەوێ یارییان کردووە. درێسی میلان زۆر بەبایەخە، ئەوە دڵخۆشم دەکات یانەکان چاودێریم دەکەن.

ئەو یاریزانە لە ساڵی 2021 لە بارسێلۆناوە گواسترایەوە ریزەکانی سپێرس. وەرزی رابردوو دەرکەوت کە چیتر ئەو گرنگیەی نەماوە لە پلانەکانی پۆستیکۆگلۆی راهێنەر. لە کۆی 38 هەفتەی پرێمەرلیگ تەنها لە 22 یاریی بەشداریپێکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button