ئیتاڵیا

چاڵهانۆگلو ئینتەرمیلان توڕە دەکات

Yariga App

یانەی ئینتەرمیلان توڕەیە لە هاکان چاڵهانۆگلو و بریکارەکەی پاش ئەوەی تاکلایانە گفتوگۆیان لەگەڵ بایەرن میونشن کرد بێ گەڕانەوە بۆ یانەکەی.

بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت، مانگێک لەمەوبەر چاڵهانۆنۆگلو بە ئینتەری راگەیاندووە بیر لە رۆیشتن ناکاتەوە، کەچی لە ئێستادا بریکارەکەی سەرقاڵی گفتوگۆیە لە گەڵ بایەرن. گازیتا دەڵێت تا ئێستا نە بایەرن و نە یاریزانەکە هیچ شتێکیان لای ئینتەر باس نەکردووە بەڵام نێرازوری دڵنیاییە لەوەی ناوەڕاستکارە تورکەکە لەگەڵ بایەرن کۆبوونەتەوە و گفتوگۆیان کردووە.

هاکان بۆ سێ وەرزی دیکە گرێبەستی هەیە لەگەڵ ئینتەر و  بەگووتەی سەرچاوەکە ئینتەرمیلان ئامادە نیە بە کەمتر لە 60 بۆ 70 ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانە بفرۆشێت.

رەفتارەکەی هاکان هەمان ئەو رەفتارەیە کە بەر لە دوو ساڵ لەگەڵ میلان ئەنجامیدا و روویکردە ئینتەر میلانی رکابەری سەرسەختییان بە بێ ویستی یانەکەی خۆی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button