دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ نیوکاسڵ شۆرشێکی گەورەی دەستپێکردووە و کیێزا لە گەورەیەکی پرێمەرلیگ نزیکە
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا
یاریگا –
نیوکاسڵ نزیکە لە گواستنەوەی هێرشبەرێکی ئێڤەرتن، وۆلڤز ئۆفەرێکی فەرمی نیوکاسڵی رەتکردەوە، دۆگلاس لویز نزیکە لە پاڵەوانێکی ئیتاڵیا….
نیوکاسڵ یونایتد لە گواستنەوەی دۆمینیک کالڤێرت-لێوین، هێرشبەری ئێڤەرتن نزیکبووەتەوە، تەنیا یەک ساڵ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی ماوە – گاردیان
نیوکاسڵ ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی وۆلڤز بۆ گواستنەوەی ماکس کیلمان کردووە – تێلێگراف
وۆڵڤز ئۆفەری یەکەمی نیوکاسڵی بۆ کیلمان رەتکردەوە – HITC
دۆگلاس لویز، یاریزانی ئاستۆن ڤیلا زۆر لە یوڤێنتوس نزیکبووەتەوە، پێدەچێت هەفتەی داهاتوو لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشکنینی پزیشکی بکات – جیانلوکا دی مارزیۆ
مانچێستەر یونایتد و مانچێستەر سیتی ئۆفەری فەرمییان پێشکەشی کرسیتال پاڵاس بۆ گواستنەوەی مایکڵ ئۆلیس کردووە، بەڵام یاریزانە فەرەنسییەکە لە بایرن میونشن نزیکترە – میرەر
مارکوس راشفۆرد، سوورە لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێریک تێن هاخ و مانەوە لە مانچێستەر یونایتد – سەن
ئێڤەرتن تاوەکو ئێستا بەرگەی ئۆفەرەکانی مانچێستەر یونایتدی بۆ گواستنەوەی جاراد برەینسوەیت کردووە – دەیلی مەیڵ
ئێڤەرتن گفتوگۆکانی لەگەڵ نیوکاسڵ لەبارەی گواستنەوەی یانکوبا مینتێ دەستپێکردووە – HITC
ئاستۆن ڤیلا پرسیاری فەرمی ئاراستەی ریال سۆسیداد لەبارەی برایاس مێندێز کردووە – ئێکسپرێس
تۆتنهام نیازی دەستبەرداربوونی لە کریستیان رۆمێرۆ، بەرگریکاری ئەرجەنتینی بۆ ریال مەدرید یاخود هیچ یانەیەکی دیکە نییە – فووتبۆڵ ئینسایدەر
برایتن گرنگی بە بارش یڵماز، یاریزانی باڵی تورکیا و گاڵاتەسەڕای داوە – تێلێگراف
یوڤێنتوس ئامادەیە بۆ گواستنەوەی مەیسن گرینوود، یاریزانی مانچێستەر یونایتد، دەستبەرداری فێدێریکۆ کیێزا ببێت – لاگازێتا دێلۆ سپۆرت
چاڤی سیمۆنس، هێرشبەری هۆڵەندا گفتوگۆی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کردووە و پێی گوتون، لە دوای یۆرۆ دەیەوێت بچێتە یانەیەکی دیکە، یانەکانی بایرن میونشن و لایپزیگ چاودێری دەکەن. – فابریزیۆ رۆمانۆ
پێناچێت جۆشوا کیمیچ، گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن نوێبکاتەوە – سکای دۆچلاند