دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

سانچێز دەگەڕێتەوە بۆ یانەیەکی پێشووی

Yariga App

یاریگا –

ئالێکسیس سانچێز بە نیازێکی یوتێرنێکی گەورەیە لەم هاوینە بگەڕێتەوە یانەیەکی پێشووتری کە بە باشی خۆی تێدا ناساند.

یاریزانە چیلیەکە یەکەم کاروانی گەشتە ئەورووپییەکەی لەگەڵ یانەی ئۆدینێزی دەستپێکرد لە 2006-2011. لەوێیوە خۆی ناساند و تا ئەزموونکردن لە یانەکانی بارسێلۆنا، ئارسیناڵ، مانچێستەر یونایتد، ئینتەر میلان و مارسیلیا و ئێستایش هەر لە ریزەکانی نێرازۆری بەردەوامە لە یاریکردن لە یەکێک لە بەهێزترین خولەکانی ئەو کیشوەرە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی جیانلوکا دی مارزیۆی ئیتاڵی، سانچێز کە ئێستا تەمەنی 35 ساڵە، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەم هاوینە دەگەڕێتەوە یانەی ئۆدینێزی.

ناوبراو وەرزی رابردوو کە ئیتەر میلان بوو بە پاڵەوانی خولی ئیتاڵی لە 33 یارییدا لەلایەن سیمۆنی ئینزاگیەوە بەشداریپێکرا و توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات.

ئالێکسیس لە 95 یارییدا بە درێسی ئۆدینێزیەوە، توانی 20 گۆڵ تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button