گرنگترینیۆرۆی 2024

سربیا هەڕەشەی کشانەوە لە یۆرۆ دەکات

Yariga App

یاریگا –

سکرتێری گشتیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی سربیا، جۆڤان سۆرباتۆڤیچ رایگه‌یاند، دوای دروشمی هاندەرانی کرواتیا و ئەلبانیا، فیدراسیۆنی سربیا داواکارییەک پێشکەش بە یەکێتی ئەوروپا كرد بۆ سزادانی فیدراسیۆنەکانی کرواتیا و ئەلبانیا.

لە یاریی گه‌ڕی  دووەمی کۆمەڵەی دووەم له‌ نێوان ئەلبانیا و کرواتیا، لە خولەکی 59 هاندەرانی هەردوو هەڵبژاردە دروشمی، کوشتن، کوشتن، کوشتنی سربییان گوته‌وه‌.

یۆڤان لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی بی تی ئێس دەڵێت، سوپاسی هاندەرانمان دەکەم بۆ پشتگیریکردنیان لە یارییەکەمان بەرامبەر ئینگلتەرا و هیوادارم لە بەرامبەر سلۆڤینیا سەرکەوتن بەدەست بهێنین، هه‌روه‌ها داوا لە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا دەکەین سزاکان به‌سه‌ر ئه‌م دوو هه‌لبژارده‌یه‌ بسەپێننێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ نه‌كرێت ئێمه‌ ده‌كشێینه‌وه‌ له‌ پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌ و ئه‌مه‌ش بە مانای بەردەوام نەبوونی ركابه‌رییه‌كه‌ دێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێم وایە یوێفا بەتوندی وەڵامی ئەو شتانە دەداتەوە کە روویداوە، دڵنیاین کە سزا دەدرێن، چونکە پێشتر وەڵامی داواكاریه‌كه‌ی ئێمه‌ی دایه‌وه‌ به‌ دوورخستنه‌وه‌ی رۆژنامەنووسێكی ئەلبانی، ئێمە داوا دەکەین یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا سزای فیدراسیۆنی هەردوو هەڵبژاردە بدات، بەڵام ئەگەر یوێفا سزایان نەدات، بیر لەوە دەکەینەوە بكشێینه‌وه‌.

روونیشیکردەوە، ئێمە لەسەر حاڵەتە گۆشەگیرەکان سزا دراین و هانده‌رانی ئێمه‌ زۆر باشتر لەوان رەفتاریان کردبوو، هاندەرێک لەسەر سوکایەتیی رەگەزپەرستانە سزا دراوە،  ده‌مانه‌وێت ئه‌وانبش سزا بدرێن.

گوتنه‌وه‌ی دروشمی كوشتی سربیه‌كان له‌لایه‌ن هانده‌رانی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیا و ئه‌لبانیا ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ كێشه‌ی سیاسی و داگیركاری و كوشتاری مێژووی له‌ نێوان سڕبیا و وولاتانی پێشووی چیکۆسلۆڤاکیا

بابەتی زیاتر

Back to top button