کۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

راهێنەری کەنەدا داوا له‌ یاریزانه‌كانی ده‌كات له‌  ئەرجەنتین نه‌ترسن

Yariga App

یاریگا –

جێسی مارش، راهێنەری هەڵبژاردەی کەنەدا، داوای لە یاریزانەکانی کرد، کاتێک رووبەڕووی پاڵەوانی كۆپا ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژارده‌ی ئەرجەنتین دەبنەوە، نەترسن.

مارش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌رجه‌نتین گوتی، رێکخستن و دیسیپلینێکی باش له‌ پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌ گرنگ دەبێت، ماوەیەکی زۆرە قسەمان لەسەر ئەم بابەتە کردووە، هه‌روه‌ها یاری هێرشبەرانە و نەترسان و هەوڵدان بۆ بردنەوەی یارییەکە  بۆ ئێمه‌ گرنگه‌.

مارش، راهێنەری پێشووی یانەكانی لایپزیگ و لیدز یونایتد له‌باره‌ی یاریكردن به‌رامبه‌ر مێسی گوتی، بەزەحمەت ده‌توانیت بیری یاریزانه‌كان له‌ به‌رامبه‌ر یاریزانێك سنووردار بكه‌یت کە هەشت جار براوەی تۆپی ئاڵتونی بووه‌، ئه‌و زۆر شارەزایە  لە جوڵەی له‌ ناكاو بەزاندنی هێڵی بەرگری، هەركاتێك دەست بەسەر تۆپدا دەگرێت، توانای جوڵاندنی تیپەکەی هەیە و متمانە و هاوسەنگی و کوالیتی به‌ تیپه‌كه‌ ده‌دات.

مارش دەشڵێت: بەرامبەر مێسی  راهێنەرایەتیم کردووه‌ و سەرکەوتنم بەدەست هێناوه‌، بەڵام هەمیشە رێگایەک دەدۆزێتەوە بۆ ئەوەی جیاوازی دروست بکات، چونکە کوالیتیەکەی زۆر گەورەیە، بۆیە ئەمە دەبێتە تەحەددایەک، پێموایە ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە ئەوەیە بەردەوام چاودێری بکەین و هیچ شوێنێکی کراوەی پێ نەدەین، هەروەها دەتوانین هەمیشە بۆشاییه‌كانی له‌سه‌ر دابخەین و ئەرکی قورس بکەین.

كۆپا ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌مه‌ریكا به‌رێوه‌ده‌چێت و 10 تیپی ئەمریکای باشوور لەگەڵ شەش تیپی ئەمریکای باکوور و ناوەڕاست و کاریبی بەشداری دەکەن، کەنەدا لە کۆمەڵەی یه‌كه‌م  بەرامبەر ئەرجەنتین و پیرۆ و شیلی یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button