جیهانکۆپا ئەمێریکا 2024گرنگترین

ئەگوێرۆ: ئینتەر میامی لەگەڵ مێسی دەتوانێت نازناوی پرێمه‌رلیگیش بباته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

سێرجیۆ ئەگوێرۆ ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچێستەر سیتی پێی وایە لیۆنێل مێسی دەتوانێت سەرکردایەتی ئینتەر میامی بکات نەک تەنها بۆ بردنه‌وه‌ی خولی ئەمریکی به‌ڵكو ده‌توانن نازناوی پریمەرلیگیش ببنه‌وه‌.

هێرشبەرەكه‌ی پێشووی یانەی مانچێستەر سیتی بۆ ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی گوتی، تیپەکەی دەیڤد بێکهام لە خولی ئەمریکا، تیپه‌كان سەرسام دەکات و باشترینیش دەبێت، ئەگەر لە خولی نایابی ئینگلیزیش به‌شداربێت بە سەرکردایەتی مێسی ده‌توانن ببه‌ پاڵه‌وان

ئەگوێرۆی تەمەن 36 ساڵ، لە لێدوانێکدا کە دەیلی مەیلی بەریتانی تیشکی خستۆتە سەری، گوتی، باوەڕم وایە کە ئینتەر میامی لەم وەرزەدا نازناوی خولی ئەمریکی دەباتەوە ئەوان مێسییان هەیە کە باشترین یاریزانی مێژووه‌، لەگەڵ ئەودا تەنانەت بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگی ئاسانه‌.

ئەگوێرۆ کە نەیتوانی لەسەر ئاستی یانەکان لەگەڵ مێسی یاری بکات، پێشبینیشی کرد، ئەرجەنتین چانسی بەهێزی هەیە بۆ بردنەوەی نازناوی كۆپا ئەمریکای 2024.

روونیشیکردەوە، ئەگەر ئەرجەنتین نازناوی کۆپا ئەمەریکا بباتەوە، ئەوا دەتوانێت خۆی وەک یەکێک لە گەورەترین تیپەکانی هەموو سەردەمێک نیشانبدات و هەمیشە پاڵێوراوە، یاریزانەکانیش دەزانن چۆن مامەڵە لەگەڵ فشارەکاندا بکەن، پێموایە ئێمە لەسەر ئەمە راهاتووین و ئه‌مه‌ش پەیوەندی بە پاراستنی ئەو ستایل و چەمکی هەیە کە پەرەمان پێداوە.

ئەگوێرۆ لە مانگی کانوونی دووەمی 2021 لە تەمەنی 33 ساڵیدا لە یاری نێوان بارسێلۆنا و دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێس لە ساڵی 2021 کەوتە سەر زەوی، دواتر دەرکەوت کە تووشی نه‌خۆشی دڵ بووە وایلێکرد واز لە یاری تۆپی پێ بهێنێت.

ئه‌مشه‌و له‌ یاریكردنه‌وه‌ی كۆپا ئه‌مه‌ركیا هه‌ڵبژارده‌ی ئەرجەنتین بۆ یەکەمجار لە شاری ئەتلەنتا لە ویلایەتی جۆرجیا رووبەڕووی کەنەدا دەبێتەوە.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین پاڵه‌وانی کۆپا ئەمریکای رابردووه‌، له‌گه‌ڵ ئۆرۆگوای هه‌ریه‌كه‌یان خاوەنی 15 نازناون كه‌ زۆرترینه‌.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button