عێراقکوردستان

یاسین میشاوی: یەکسان بوونمان بەرامبەر شوڕتە دادپەروەرانە بوو

Yariga App

یاریگا-

زاخۆ لە نێو یاریگا و بەردەم هاندەرانی خۆی بەبێ گۆڵ لەگەڵ شوڕتەی خاوەن پلەی یەکەمی ریزبەندی یەکسان بوو.

لە یەکێک لە یارییە بەهێزەکانی گەڕی 33ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق بە ئامادەبوونی هاندەرێکی زۆر، زاخۆ بەرامبەر شوڕتە یەکسان بوو، بەمەش تاڕادەیەک هیوایەکی بەخشیەوە بە یانەی جەویە بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە کێبڕکێی ناسناوی ئەم وەرزە، دوای کۆتایی هاتنی یاریەکە یاسین میشاوی یاریدەدەری راهێنەری زاخۆ لە سەر ئاست و ئەنجامی تیپەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی رایکەیاند:

بە دڵنیایی یەوە ئێمە بۆ سەرکەوتن یاریمان دەکرد، بەڵام یەکسان بوونمان ئەنجامێکی دادپەروەرانە بوو، دڵخۆشین بەوەی تاڕادەیەکی زۆر هەوڵمان داوە ئاستی یاریزانەکان بەرەو پێش ببەین و سەرکەوتووش بووین، کەش و هەوا زۆر گەرم بوو وە ئێمە بەر لە سێ رۆژ یاریمان بەرامبەر جەویە کردووە، لە کۆتایی خول نزیک دەبینەوە بۆیە هەموو یارییەکان زەحمەت دەبن.

عەلی کازم گۆڵپارێزی زاخۆ کە لە هەمان کاتدا گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی عێراقە و لەم وەرزەشدا کەمترین گۆڵی لە خولەکە لێ تۆمار کراوە لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە ئامادە بوو و لە سەر بارودۆخی تیپەکە گوتی :

یارییەکی زۆرباشمان کرد بەرامبەر تیپێک کە لە سەرووی ریزبەندی خولەکەیە، دەستەی راهێنەران بە رێنماییەکانیان توانیان مەترسی هێرشەکانی شوڕتە کەم بکەنەوە، یاریزانە پێکراوەکانمان کاریگەریان هەبوو لە سەر ئاستی تیپەکەمان وەک ئەحمەد ئیبراهیم و ئەمجەد عەتوان و راهێنەری یەکەم تەڵاڵ بەلوشی.

بەم یەکسان بوونە یانەی زاخۆ بە 59 خاڵ لە خانەی پێنجەمە بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ نەجەف کە بە هەمان خاڵ لە خانەی چوارەم دێت، زاخۆ لە گەڕی داهاتوو دەبێتە میوانی یانەی نەفتی میسان.

بابەتی زیاتر

Back to top button