ئه‌ڵمانیاگرنگترین

ماوەی گرێبەستەکەی ناگلیسمان یەکلابووەوە

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ناسنامەی راستەقینەی خۆیان پیشان دەدەن لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بە سەرکردایەتی جولیان ناگلیسمانی راهێنەر.

مانشافت لە دوو یاریی کۆمەڵەکەیاندا، وەک پاڵێوراوێکی سەرەکی خۆیان ناساند کاتێک لە یاریی یەکەمیان 5-1 لە سکۆتلەندا و ئەمشەویش 2-0 لە هەنگاریایان بردەوە.

دوای بردنەوەکە، یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە ماوەی کارابوونی گرێبەستی ناگلیسمانی راگەیاند کە تا مۆندیالی 2026 راهێنەرایەتی مەکینەکان دەکات.

بەگوێرەی ئەو زانیاریییەی کە رۆژنامەنووس فابریزۆ رۆمانۆ ئاشکرای کردووە، هەر پێشتر بەندێک لە گرێبەستەکەی جولیاندا هەبوو بەوەی راستەوخۆ دوای سەرکەوتنی ئەڵمانیا بۆ قۆناخی کرانەدەرەوە، گرێبەستەکەی بۆ درێژدەکرێتەوە.

راهێنەرە تەمەن 36 ساڵانەکە لە سێپتەمبەری 2023 وەک راهێنەری هەڵبژاردەی خاوەن چوار مۆندیال دەستنیشانکرا کە ماوەکەی تا 31ی یۆلیۆی 2024 دەخایەنێت.

یاریی سێیەمی هەڵبژاردەی میواندار سویسرا دەبێت. بەڵام بەبێ ئاوڕدانەوە بۆ ئەنجامی ئەو یارییە، ناگلیسمان ئەڵمانییەکانی گەیاندووەتە قۆناخی 16ی پاڵەوانێتیەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button