گرنگترینیۆرۆی 2024

پریڤیوی یاری: هەموو شتێك دەربارەی یاری پۆرتوگال و چیك

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ سێشەممە لە كۆتا رۆژی یارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی یۆرۆی 2024، هەڵبژاردەی پۆرتوگال رووبەڕووی هەڵبژاردەی چیك دەبێتەوە.

وا بڕیارە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان پۆرتوگال و چیك لە یاریگای رێد بۆڵ ئارێنا رووبەرووی یەك ببنەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناخی كۆمەڵەكانی یۆرۆی 2024.


پۆرتوگال بە سەركردایەتی كریستیانۆ رۆناڵدۆ یەكێكە لە پاڵێوراوە بەهێزەكانی بردنەوەی نازناوی یۆرۆی 2024 و دووبارەكردنەوەی دەسكەوتە مێژووییەكەی ساڵی 2016.

پۆرتوگال و چیك هاوشانی هەریەك لە هەڵبژاردەكانی توركیا و جۆرجیا لە كۆمەڵەی شەشەم دێن.

مێژووی رووبەرووبوونەوەی نێوان پۆرتوگال و چیك:

پێشتر هەردوو هەڵبژاردە پێنج جار رووبەڕووی یەك بوونەتەوە، لە چوار یاری پۆرتوگال براوە و بووە و لە یاریەك چیك.

پۆرتوگالییەكان توانیویانە دە گۆڵ بكەن و چیك تەنیا دوو گۆڵیان لە رووبەڕووبوونەوەكانی نێوانیان كردووە.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ و دیێگۆ دالۆت بە تۆماركردنی دوو گۆڵ گۆڵكاری رووبەڕووبوونەوەكانی نێوانیانن.


لێدوانی رۆبێرتۆ مارتینێز پێش یارییەكەیان بەرامبەر چیك:

ئامادەكارییەكی باشمان بۆ یارییەكانی یۆرۆی 2024 كردووە، یاریزانەكان وزەیەكی باشیان هەیە، یاریزانەكانم ئارامن و شانازییان پێوە دەكەم، كریستیانۆ رۆناڵدۆ شەشەم یۆرۆیە بەشداری دەكات، ئەزموونەكەی بۆ ژووری جل گۆڕین زۆر گرنگە.

لێدوانی ئیڤان هاسیك پێش یارییەكەیان بەرامبەر پۆرتوگال:

پۆرتوگال یاریزانی گەورەی هەیە كە هەمووان لە گەورەترین یانەكانی جیهان یاریی دەكەن، هەر بۆیە پاڵێوراوی بردنەوەی ئەم پاڵەوانیەتیەن، بەڵام ئێمە دەمانەوێت یارییەكە ببەینەوە، رۆناڵدۆ یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی جیهان، یاریزانەكانمان بەرامبەری یاریی دەكەن و رەنگە سەركەوتووش بن، ئەمەش شتێك دەبێت تا كۆتایی ژیانیان لە بیریان بێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی پۆرتوگال:

گۆڵپارێز: دیێگۆ كۆستا

هێڵی بەرگری: جواو كانسێلۆ، پێپێ، روبن دیاز، نونۆ مێندێس

هێڵی ناوەند: برونۆ فێرناندێس، ڤیتینیا، جواو پاڵێنیا

هێڵی هێرشبردن: بێرناردۆ سێلڤا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ ، رافایێل لیاو

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چیك:

گۆڵپارێز : ستانێك

هێڵی بەرگری: لادیسلاڤ كرێیچی، رۆبن هراناچ، تۆماس هۆڵز

هێڵی ناوەند: یوراسەك، ئانتۆنین باراك، لوكاس پرۆڤود، تۆماس سۆجەك، ڤلادیمێر كۆفال

هێڵی هێرشبردن: پاتریك شیك، جان كوچتا

بابەتی زیاتر

Back to top button