ئیسپانیاگرنگترینیۆرۆی 2024

سەرۆکی یوێفا: لامین یاماڵ باشترین یاریزانی لاوی جیهانه‌

Yariga App

یاریگا –

ئالێکساندەر چێڤرین،سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا ستایشی لامین یاماڵی ئەستێرەی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئەو باشترین یاریزانی لاوی جیهانە.

چێڤرین، بۆ بینینی یارییەکانی یۆرۆ له‌ ئه‌ڵمانیایه‌و  بۆ مێدیاكان گوتی،  ئیسپانیا تیپێکی زۆر باشە، پێشتریش ئاماژه‌م پێكردبوو، یەکێکە لە تیپە دڵخوازەکانم بۆ بەدەستهێنانی نازناوی یۆرۆی 2024.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر یانەیەکم هەبوایە، لامین یاماڵ یەکەم یاریزان دەبوو کە بیكڕم، پێم وایه‌ باشترین یاریزانی لاوی جیهانە، له‌ داهاتووێكی نزیكیش دەتوانێت ببێته‌ باشترین یاریزانی جیهان.

یاماڵ بووە بچووکترین یاریزانی مێژووی پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌،كه‌ به‌شداری له‌ یۆرۆ بکات، بەو پێیەی لە یاریی به‌رامبه‌ر کرواتیا یاریزانی سەرەکی هه‌ڵبژارده‌كی بوو، هەروەها بووه‌ بچووکترین یاریزانیش به‌شداری له‌ گۆڵ بكات له‌ پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button