ئیسپانیاگرنگترین

ریاڵ مەدرید گرێبەستی یاریزانێکی نوێدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا-

ریاڵ مەدریدی پاڵەوانی لالیگا و چامپیۆنزلیگ بەم نزیکانە گرێبەستی ئەستێرەیەکی یانەکە نوێ دەکاتەوە.

فابریزۆ رۆمانۆی رۆژنامەنوس رایگەیاند، ئیدارەی ریاڵ مەدرید بڕیاریانداوە بەم نزیکانە گرێبەستی دانی کارڤاخال ئەستێرەی ئیسپانیا یانەکە نوێ بکەنەوە.

کارڤاخالی تەمەن 32 ساڵان لە هاوینی 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید کۆتایی دێت، هەر بۆیە ریاڵ مەدرید لە پێناو پاراستی بەرگریکارە ئیسپانییەکە بڕیاریداوە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە

کارڤاخال خاوەنی 6 چامپیۆنزلیگە لەگەڵ ریاڵ مەدرید، لە 416 یاریدا بە درێسی یانەی شاهانەوە، 13 گۆڵی کردووە و 64 گۆڵی دروست کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button