ئیتاڵیاگرنگترینیۆرۆی 2024

ئیتالیا به‌رامبه‌ر ئه‌لبانیا دەستکەوتێکی مێژوویی تۆماركرد

یاریزانێكی ئه‌لبانیا خێراترین گۆلی له‌ یۆرۆ كرد

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە یەکەم یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی یۆرۆی ٢٠٢٤ سەرکەوتنێکی بەنرخی به‌رامبه‌ر ئەلبانیا به‌ده‌سهێنا و ده‌ستكه‌وتێكی گرنگی تۆماركرد.

بەگوێرەی تۆڕی ئاماری ئۆپتا، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا توانی بۆ چواره‌م جار لەسەریەک یاریی یەکەمی خۆی لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و بباته‌وه‌، ئەمەش بۆ یەکەمجارە لە مێژووی هه‌ڵبژارده‌كه‌ رووبدات.

ئازۆری لە یاریی یەکەمی مۆندیالی 2014 بەرامبەر ئینگلتەرا (٢-١) سه‌ركه‌وت، دواتر لە یۆرۆی 2016 به‌ ئه‌نجامی (2-0) له‌ بەلجیکای برده‌وه‌،له‌ یۆرۆی 2021 بەرامبەر تورکیا (٣-٠) بردیه‌وه‌، له‌ یۆرۆی ئه‌مساڵیش له‌یه‌كه‌م یاریی خۆی (2-1)سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئەلبانیا به‌ده‌ستهێنا.

له‌ یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌لبانیا، نێدیم بایرامی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌لبانیا به‌ 22 چرکە گۆڵی پێشكه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تۆماركرد، کە خێراترین گۆڵ بوو لە مێژووی یۆرۆدا، دواتر ئازۆری بە دوو گۆڵ لە رێگەی ئەلیساندرۆ باستۆنی و نیکۆلۆ بارێلا، لە خولەکەکانی 11 و 16 دوو گۆڵیان تۆكرد و یارییه‌كه‌یان له‌ شكسته‌وه‌ گۆڕی بۆ سه‌ركه‌وتن.

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی دووەم یاری خۆی لە یۆرۆ له‌ پێنجشەممەی داهاتوو، بەرامبەر ئیسپانیا ئه‌نجام بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button