ئه‌ڵمانیاگرنگترین

نوری شاهین وەك راهێنەری بۆڕووسیا دۆرتموند دەستنیشانكرا

Yariga App

یاریگا –

بۆڕووسیا دۆرتموند بەشێوەیەكی فەرمی نوری شاهینی توركی وەك راهێنەری نوێی یانەكەی دەستنیشانكرد.

دوێنێ بەفەرمی لە دوات كێشەیەك لە نێوان راهێنەرەكە و ماتس هەمڵس ئێدین تێرزیچ و بۆڕووسیا دۆرتموند لەیەکتر جیابوونەوە.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەرمی بۆڕووسیا دۆرتموند لە پلاتفۆرمی ئێكس نوری شاهینی وەك راهێنەری نوێی یانەكە راگەیاند.


گرێبەستەكەی نوری شاهین لەگەڵ بۆڕووسیا دۆرتموند بۆ ماوەی سێ ساڵ و تا ساڵی 2027 دەبێت.

یەکەم ئەزموونی شاهین وەک راهێنەر، لەگەڵ یانەی ئەنتاڵیاسپۆر کە لە هەفتەی 23ی خولی تورکی تا کۆتایی تیمەکەی تووشی شکست نەهات، لە پلەی حەوتەم کۆتاییان بەو وەرزە هێنا.

شاهین کە ئێستا تەمەنی 35 ساڵە، تورکە و لە ئەڵمانیا لەدایک بووە. یەکێکە لە ڕەمزە دیارەکانی دۆرتمۆند و لە سێ ماوەی جیاوازدا درێسی ئەو یانەیەی پۆشیوە. کە ماوەکانی 2005-2011, پاشان لە 2013-2018 پێش ئەوەی رووبکاتە ڤێردەر برێمن.

نوری شاهین وەك یاریزان لەگەڵ بۆڕووسیا دۆرتموند 274یاری كردووە و توانیویەتی 26 گۆڵ بكات و 49 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button