عێراقکوردستان

قۆناخی کۆتایی خولی نایابی عێراق دەستپێدەکات

Yariga App

یاریگا-

سبەی هەینی ( 14ـی حوزەیران/یۆنیۆی 2024) قۆناخی کۆتایی خولی نایابی عێراق دەستپێدەکات.

لە سلێمانی تایبەت لە یاریگای فەرماندەیی کاتژمێر 4:45ـی ئێوارە پێشمەرگەی سلێمانی میوانداری یانەی ئیتیساڵات دەکات، دوای کەمپێکی مەشقی سێ رۆژە لە هەولێر و بەرامبەر بوونی لەگەڵ جۆلان لە یاریەکی دۆستانەدا، پێشمەرگەی سلێمانی بە تەواوی یاریزانەکانی ئامادەیە بۆ یاریەکە و ئامانجیشیان گەیشتنە بە ریزی خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ وەرزی داهاتوو. لە هەمان کۆمەڵەشدا  دیالە لە یاریگای خۆی رووبەرووی مەسافی دەبێتەوە.

لە کۆمەڵەی یەکەمیشدا لە زاخۆ گەڕمە و جۆلان بەرامبەر یەکتر یاری دەکەن، گەڕمە یاریگای زاخۆی نێودەڵەتی دەستنیشانکردووە بۆ ئەوەی یارییەکانی خۆی تێدا بکات، هەر یەک لە رێباز عەبدوڵای گۆڵپارێز و کۆسرەت بایز لەگەڵ گۆران عیماد وەک یاریزانی کورد یاری بۆ گەڕمە دەکەن و رەوەند عەبدولخالقیش وەک بەرێوەبەری تیپ لەگەڵ یانەکە کاردەکات، لە یاری دووەمیشدا ناسڕیە لە یاریگای شەتڕە میوانداری رومادی دەکات.

خاوەن پلەی یەکەمی کۆمەڵەکان راستەوخۆ بۆ ریزی خولی ئەستێرەکانی عێراق بۆ وەرزی داهاتوو سەردەکەون، پلەی دووەمەکانیش لەگەڵ یەکتر یاری دەکەن و براوەیان لەگەڵ دۆڕاوی ریزبەندی 17 و 18ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button