سعوودیە

ئیتیحاد چارەنووسی بێنزێمای یەکلایی کردەوە

Yariga App

یاریگا –

بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی ئیتیحادی سعودی ئاش؛رای کرد کە کەریم بێنزێما لەم تیپەدا دەمێنێتەوە.

رامۆن پلانێس بەڕێوەبەری وەرزشی ئیتیحاد کۆتایی بە هەموو ئە دەنگۆیانە هێنا کە باسیان لە رۆیشتنی هیرشبەرە فەڕەنسیەکە دەکرد.

دوای وەرزێکی بێ دەستکەوت، ئیتیحاد لە هەر شەش پاڵەوانێتییەکەدا شکستی هێنا کە بەشداریی تێدا کرد. هەر بەو هۆیەشەوە دەنگۆی زۆر لەسەر یاریزانان و ستافی تەکنیکی ئەم تیپە بڵاوبووەوە.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی “رێلۆڤۆ“ی ئیسپانیا، پلانێس سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باسیان لە داهاتووی بێنزێما دەکرد گوتی:

ئێمە بەردەوام لە کۆبوونەوەکان و گفتوگۆی تاکەکەسیدا پێکەوە کاردەکەین، ئەمەش دەبێتە هۆی پەیوەندی ئەرێنی رۆژانە لەنێوان هەموو یاریزانەکاندا، هەموومان سەرنجمان لەسەر ئامانجێکی هاوبەشە و ئەوەش سەرکەوتنی تیپەکەیە.

لەد رێژەی قسەکانیدا گوتی:

بێنزیما یاریزانێکی ناوازەیە و خاوەنی ئەزموونێکی زۆرە و بەشێکی گرنگ و کاریگەرە لە تیپەکەمان، گواستنەوەکەی ئامانجی سەرەکی بوو بۆ پەرەپێدانی تۆپی پێی سعودیە و هاوکات باڵیۆزی ئەم پڕۆژەیە، دەمەوێت جەخت بکەمەوە کە هەمووان لە ئیتیحاد سەرنجیان لەسەر ئامانجەکانی یانەکەیە و پێگەیەکی ئەرێنییان هەیە بۆ گەیشتن بەم ئامانجانە.

لە کاتێکدا راپۆرتە میدیاییەکان بانگەشەیان کردبوو کە رەنگە بێنزێما بەهۆی دابەزینی ئاستی لە وەرزی یەکەم ئیتیحاد جێبهێڵێت، بەڵام پلانێس کۆتایی بەو دەنگۆیانە هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button