گرنگترینیۆرۆی 2024

مۆرینیۆ پێشبینییەکانی خۆی بۆ یۆرۆی 2024 ئاشکرا دەکات

بە دڵی کریستیانۆ رۆناڵدۆیە

Yariga App

یاریگا –

مۆرینیۆ پێشبینییەکانی خۆی بۆ یۆرۆی 2024 ئاشکرا دەکات و مژدەیەکی خۆش بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هاوڕێیەکانی دەدات.

خۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری بەناوبانگی پۆرتوگاڵی کە سەرەتای ئەم مانگە وەکو راهێنەری فەنەرباهچێی تورکی دەستی بەکار کردووە، لە لێدوانێکی بۆ تۆڕی وەرزشی TNT SPORTـی جیهانی پێشبینی دەکات پۆرتوگاڵ جامی نەتەوەکانی ئەوروپا بباتەوە و لە یاریی کۆتاییدا لە ئینگلتەرا بباتەوە، ئەم پێشبینییەش دڵی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هاوڕێیەکانی خۆش دەکات و متمانەی زیاتریان پێدەدات.

مۆرینیۆ لەبارەی یۆرۆی 2024 پێشبینی دەکات هاری کەین ببێتە گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە و جود بێڵینگهامیش بە باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکە هەڵبژێرێت.

پۆرتوگاڵ لە یۆرۆی 2024 لە کۆمەڵەی شەشەم هاوشانی تورکیا و چیک و جۆرجیا یاریی دەکات، کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هاوڕێیەکانی نازناوی یۆرۆی 2016ـیان بەدەستهێنا و کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە تۆمارکردنی 14 گۆڵ گۆڵکاری مێژوویی جامی نەتەوەکانی ئەوروپایە.

رۆژی هەینی بە یاریی نێوان ئەڵمانیا و سکۆتلەندا یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا دەستپێدەکات و پاڵەوانێتییەکە تاوەکو رۆژی 14ـی مانگی داهاتوو دەخایەنێت.

مۆرینیۆ لە پێشبینییەکانی بڕوای وایە ڤینیسیۆس جۆنیۆر خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵ بەدەست دەهێنێت کە هێرشبەرە بڕازیلییەکە لەم وەرزە نازناوی چامپیۆنزلیگ و لالیگا و جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button