ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

میلان بە مەرجەکانی تۆتنهام رازییە بۆ گواستنەوەی ئێمرسۆن

Yariga App

یانەی ئەیسی میلان رازییە لە نێوان 18 بۆ 20 ملیۆن یۆرۆ بداتە تۆتنهام لە پێناو گواستنەوەی ئێمرسۆن رۆیاڵی بەڕازیلی.

میلان کێشەی بەرگری باڵەکانی هەیە و  بژاردەکانی بازاڕی گواستنەوەش زۆر نین. تۆتنهام سەرەتا داوای 30 ملیۆنی دەکرد بۆ ئێمرسن بەڵام بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت، ئێستا ئەو یانەیە داوای نزیکەی 20 ملیۆن دەکات و میلانیش بەو نرخە رازییە.

بەگووتەی سەرچاوەکە، سبەینێ پاولۆ فۆنسێکا وەکو راهێنەری نوێی یانەکە بەفەرمی دەناسێندرێت و ئێمرسۆنیش دەبێتە یەکەم گرێبەستی ئەو راهێنەرە بۆ رۆسۆنێری. هاوکات زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج وەکو بەڕێوبەری گشتیش دەستبەکار دەبێت.

ئێمرسۆن لە 2019دا گوێزرایەوە بارسێلۆنا و تەنها سێ یاری ئەنجامدا بۆ ئەو یانەیە، دواتر بە خواستن درا بە ریاڵ بیتس. لە 2021 روویکردە تۆتنهام هۆتسپێرز و لەوکاتەوە یاری بۆ ئەو یانەیە ئەنجام دەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button