یاریگا

ئیبراهیم سالم: جگە لە ئاکام هاشم کۆمەڵێک یاریزانی ئاستبەرز لە کوردستان هەیە و لە داهاتوو سودیان لێ وەردەگیرێت

Yariga App

یاریگا-

ئیبراهیم سالم لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا باس لە ئاستی یاریزانانی کورد دەکات و ستایشی یاریزان ئاکام هاشمیش دەکات.

دوای ئاستەبەرزەکەی دوێنێ پێشکەشی کرد لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر ڤێیتنام، یاریزان ئاکام هاشم بۆتە سەرنج و قسەو باسی میدیا عێراقیەکان و هەمووان دەڵێن پێویستە دەرفەتی زیاتری پێبدرێت، ئیبراهیم سالم وەرزشوانی دێرین و راهێنەری گۆڵپارێزانی ئەمانەی بەغدا لە بەرنامەی هاتریک دەربارەی ئاکام هاشم گوتی:

ئاکام یاریزانێکی ئاستبەرزە پێویستە دەرفەتی زیاتر وەربگرێت تاوەکو تواناکانی بە تەواوی بسەلمێنێت، ئەو دەتوانێت لە زۆرترین شوێنی یاریگا یاری بکات کە ئەمەش ئاسانکاری بۆ راهێنەر دەکات هەر کات و شوێنیک پێویست بێت ئاکام یاری تێدا بکات، ئەگەر ئاکام باوەڕی بە خۆی نەبێت ناتوانێ لەم شوێنە یاری بەتۆپ بکات و لێدان ئاراستەی گۆڵ بکات، زۆر یاریزان هەیە لەم شوێنەی کە ئاکام لێدانی ئاڕاستەی گۆڵی پێکرد تۆپەکە لە دەست دەدات و ناتوانێ خۆی لەگەڵ بارودۆخەکە بگونجێنێ.

ئیبراهیم سالم کە لە نێوان ساڵانی 2000 بۆ 2003 یاری بۆ یانەی هەولێر کردووە دەربارەی یاریزانی کورد و ئاستی لاوەکان زیاتر گوتی:

من وەکو چاودێرێک و شارەزایەک لە یانەی هەولێر بە تایبەت نەک تەنها ئاکام بەڵکو کوردستان یاریزانی زۆر باشی تێدایە و نەوەیەکی ئاستبەرز لە رێگان کە هەڵبژاردەکانی عێراق لە هەموو ئاستەکانەوە دەتوانن سودیان لێ وەربگرن.

بۆ یەکەمجار لە مێژوو دوای بانگهێشتکردنی بۆ ریزی هەڵبژاردەی عێراق ئاکام هاشم یاریزانی هەولێر لە یاری بەرامبەر ڤێیتنام لە خولەکی 73ـی یاریەکە هاتە نێو یاریگا و توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات ئەمەش بووەتە هۆی دەنگدانەوەیەکی زۆر بۆ یاریزانەکە و لە هەموولایەکەوە ستایشی دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button