ئه‌وروپاگرنگترین

فەرمی: هۆڵەندا ئەستێرەیەکی سەرەکی لەدەستدا

Yariga App

یاریگا-

تەنیا سێ رۆژ ماوە بۆ دەستپێکردنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا، هەڵبژاردەی هۆڵەندا گورزێکی کوشندەی بەرکەوت.

بەفەرمی هۆڵەندا هەواڵی دوورخرانەوەی فرانکی دی یۆنگی لە پێکهاتەی هەڵبژاردەکەی بۆ یۆرۆی 2024 راگەیاند.

دی یۆنگ بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی بەشداری مەشقەکانی ئەم هەفتەیەی هەڵبژاردەکە بکات، ئەگەرچی زۆر چاوەڕوانکرا تاوەکو هیوایەک هەبێت بۆ گەڕانەوەی، بەڵام ئەمشەو بەفەرمی دی یۆنگ لە پێکهاتەکەدا دوورخرایەوە.

دی یۆنگ کەمپی هەڵبژاردەکە بەجێدەهێڵێت و دەگەڕێتەوە بۆ بارسێلۆنا، بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button